سه‌ردار محه‌مه‌د: کورد له‌و په‌ڕی لاوازیدایه‌

عێراق و کوردستان له‌ رووی سیاسی تا دێت به‌ره‌و لێک ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ سه‌ر ده‌نێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر کۆی جومگه‌کانی حوکمداری کردووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ردار موحه‌مه‌د له‌ باره‌ی عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێت 'ولاته‌که‌ به‌ره‌و عه‌سکه‌رتارییه‌ت رووده‌نێت، به‌ تایبه‌تی کردنی هێزی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ک به‌شێک له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی که‌ هێزێکی مه‌زهه‌بییه‌، ئه‌وه‌ی له‌وێ روو ده‌دات، ته‌سفییه‌کرنی یه‌کترییه‌." سه‌باره‌ت به‌ کوردستانیش لای وایه‌ حیزب له‌ کوردستان به‌شیوه‌یه‌کی هاوچه‌رخ دانه‌مه‌زراوه‌، به‌و هۆکاره‌ش حیزبه‌کان حیزبی بنه‌ماڵه‌و تاکه‌ که‌سین، له‌ ئێستاشدا خاڵی هاوبه‌ش نییه‌ له‌ نێوانیاندا تا له‌سه‌ری کۆده‌نگییه‌ک هه‌بێت، به‌ته‌واوه‌تی لێک ترازاو و هاڵوه‌شاوه‌ن. له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کانی کورد له‌م قۆناغه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو بڕیار نه‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌بینه‌وه‌ قوربانی، ده‌شڵێت "ناوچه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ دژوار و ئاڵۆز بووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بیت، له‌ نێوان هێزه‌ گه‌وره‌کان و ناوچه‌ییه‌کان ده‌بێته‌وه‌ به‌ قوربانی، ئێستا کورد له‌و په‌ڕی لاوازیدایه‌، نه‌ له‌ نێو ماڵی خۆی یه‌کگرتوو پته‌وه‌، نه‌ داراییه‌کی به‌هێزی هه‌یه‌، نه‌ توانستی به‌شه‌ری باش، نه‌ په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سەردار محەمەد