بارودۆخی سیاسی عێڕاق ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بووه، به وته‌ی شیکه‌ره‌وه سیاسییه‌کان، ئاسته‌مه بتوانی شیکارێکی جێگیری بۆ بکه‌یت، به تایبه‌تی تا دێت ئه‌و شه‌ڕه ئه‌زه‌لییه‌ی شیعه‌و سونه له ئه‌وجی قووڵ بونه‌وه‌دایه‌و له عێراق به‌ریه‌ک که‌وتنه‌که‌ی ده‌کرێت، له‌و لاشه‌وه شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییش دێته پێشه‌وه که له دوای نه‌مانی داعش ره‌نگه کوردیش بڕیارێکی سیاسی تر بدات، له وه‌شدا عه‌ره‌بی عێڕاق پێده‌چێت له دژی بوه‌ستنه‌وه، سه‌ره‌ڕای وڵاتانی ناوچه‌که.
له‌و باره‌یه‌وه نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی رامیار مه‌حمود لای وایه کورد پێویسته هه‌نگاوی سیاسی دیکه بنێت‌و، ده‌شڵێت "کورد ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی تاقی کردووه‌ته‌وه، پێویسته هه‌نگاوی سیاسی تر بنێت، به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، نه‌وه‌کو گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه"، رامیار لای وایه بۆچوون و فشاره‌کانی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاته‌کانمان راده‌ستی به‌غداد بکه‌ین، بۆچونێکی نادروسته، "راده‌ست کردنی خۆمان به به‌غداد، هیچ گرنتییه‌کی نییه، عێراق ئه‌گه‌ری دابه‌ش بوونی هه‌یه."
ئه‌و نوسه‌ره به‌لایه‌وه له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی روون ببێته‌وه ئایا دوای نه‌مانی داعش خواستی دابه‌ش کردنی عێڕاق و گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که له لایه‌ن وڵاته زل هێزه‌کانه‌وه له ئارادایه، کورد چی ده‌کات، ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر بوون به‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام گرفته سیاسییه نێو خۆییه‌کانی ناو هه‌رێم پێویستی به چاره‌سه‌رییه، ئێستا کورد پێگه‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی له ناوچه‌که هه‌یه، گۆڕانکاری سیاسی ته‌نها له پایته‌خته‌کانی ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدادو تارانه‌وه نییه، کوردیش پایته‌ختی سیاسی هه‌یه و له هاوکێشه‌که‌دا کوردیش ژماره‌یه‌که."
Your browser doesn’t support HTML5