شێرکۆ جەودەت: سیستمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان لە لوتکەی شڵەژاندایە

لەپشت هەر قەیرانێکەوە بیرکردنەوەو خواستێکی گەورە هەیە بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری، بەپێی راوبۆچونی شارەزایان و تایبەتمەندانی بواری ئابوری و سیاسی چاکسازی راستەقینەو کرداریی لەو هەنگاوە گرنگانەوە دەستپێدەکات کە پەیوەندییەکی قوڵیان هەیە بەو تەوەرە هەر بنەڕەتی و سەرەکیەکانەوەی وەک سەرچاوە ئابورییەکان و سیستمی ئابورییەکی زانستی و سیاسی کە توانستی لێکدانەوەو گۆڕانکاری و بەرپرسیارێتی بخولقێنێت.

لەگەڵ قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا شان بەشان بەردەوام سەرکردەو سەرۆکی حکومەت و حێگرەکەی باس لەچاکسازی و پراکتیزەکردنی چاکسازییەکان دەکەن، بەڵام ئایا تا ئەورۆکە چاکسازی راستەقینە ئەنجامدراوە بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان؟

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەوبارەیەوە لەگەڵ ئەندام پەرلەمان دکتۆر شێرکۆ جەودەتدا سازکردووە....

شێرکۆ جەودەت دەڵێت "چاکسازی راستەقینە لەکاتی پەکخستنی پەرلەماندا هەر مانای نیە".

هەروەها دەڵێت "بەداخەوە هەرێمی کوردستان ئەو مەتبەخەیە کە بڕیار لەسەر چاکسازسییەکان دەدات، مەتبەخێکی نازانستییەو ناگەڕێتەوە بۆ کەسانی راوێژکار و پسپۆر لەو بوارانەدا".

هەر سەبارەت بە قەیرانەکان و پەکخستنی پەرلەمان دەڵێت "یەکێک لەهۆکارەکانی پەکخستنی پەرلەمان، ئەوە بوو ئێمە ئەو مەلەفە هەستایرانەمان جوڵاند و داوای شەفافیەت و روونیمان کرد لەداهات و خەرجی هەرێمی کوردستان، هەروەها داوای لێسەندنەوەی متمانەمان کرد لەوەزیری سامانە سروسشتییەکان".

شێرکۆ جەودەت دەڵێت " سیستمی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان لەلوتکەی شڵەژاندایە، ئەوەی وایکردووە باسی حوکمڕانی نەکەین؛ لەبەرئەوەی ئەمە حوکمڕانی نیە. بەڵکو تەنها خاوەنی هێز و پارەن و سەرچاوەکانی وزەیان داگیرکردووە و ئەوان دەیبەن بەڕێوە".

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ شێرکۆ جەودەت