زانا رۆستایی: پرۆژەی یاسای دەرکردنی پارتە سیاسییەکانی دژ بە ئێران جێبەجێناکرێت

سازکردنی پرۆژەیاسایەک بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانی گەورەی لەناو ئەو پارتە سیاسییانەو لایەنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقدا دروستکردووە.

شەش پارتی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای هاوكاریی و پشتیوانیی لە حیزبەكانی باشووری كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیاسایە نەیەتە بواری جێبەجێکردن. رۆژی چوارشەممە 1-3-2017، هەریەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە-رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە گوندی زڕگوێز لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

عەبدوڵڵا موهتەدی پێیوایە ئەم هەنگاوە "پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانیشە".

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری لیستی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەارانی عێراق زانا رۆستایی سازکردووە...

زانا رۆستایی دەڵێت "ئەم پرۆژەیاسایە جێبەجێناکرێت، لەبەرئەوەی جگە لەهەرێمی کوردستان لەهیچ شوێنێکی دیکەی عێراقدا ئەم هێزانە بوونیان نیە".

هەروەها دەڵێت "هەرێمی کوردستان سیاسەتی خۆی هەیە، یاسای تایبەتی خۆی هەیە، پەرلەمانی خۆی هەیە(ئەگەر کارا بکرێتەوە) ئەم پرۆژە یاسایە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ زانا ڕۆستایی