تواناکانی ژنانی هەرێمی کوردستان لە 8 مارس‌دا

ئەوەی مرۆڤایەتی لەخاڵێکی هاوبەشدا کۆدەکاتەوە، کۆمەڵێک بنەمای شارستانی و مرۆیین کە پێکڕا مرۆڤایەتی لەهێڵێکی هاوبەش و پەیوەندیامێزدا پێکەوە گرێدەدات. ئەگەر 8 مارس رۆژی یادکردنەوەی رۆژگاری بەڕەنگاربوونەوەی ژنان بێت و ساتەوەختی داواکردنی مافەکانیان بوبێت، ئەورۆکە تەنها ئەو رۆژە نابێتە سومبوڵێکی بەڕەنگاربوونەوە و سەرکەوتن، بەڵکە تەواوی مرۆڤایەتی و جیهان لەم سەردەمە نوێیەدا بەرپرسیارن بەرامبەر توندوتیژی و ناحەقییەکان بەرامبەر بە رەگەزی مێینە.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ پتر ئاشنابوون بە کارو چالاکی و داکۆکیکردنەکانی ئافرەتان لە ماف و ئازادییەکانیان، وتووێژێکی لەگەڵ بەرپرسیاری بەشی بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتان لە رێکخراوی ئاسودە چرۆ محەمەد سازکردووە.

چرۆ محەمەد باس لەوە دەکات کە پرۆژەیەکی هونەری و دەستڕەنگینیان هەیە کە پێکهاتووە لە کارە هونەری و دەستڕەنگینییەکانی ژنان و کچانی کوردستان و پێشکەشکردنی مۆزیک و چالاکی هونەری و بە هاوکاری رێکخراوی جیهانی کۆچبەران IOM .

هاوکات باس لەوەش دەکات کە کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ژنان و کردنەوەی دەروازەکان بەسەر چالاکی و بەهرەکانیاندا.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ چرۆ محەمەد