تیرۆرکردنی رۆژنامەوان و میدیاکار نوژیان ئارهان كە لەپێكدادانەكانی سەرەتای مانگی ئاداری خانەسور برینداركرا، شەوی رابردو لەنەخۆشخانەیەكی شاری حەسەكە گیانی لەدەستدا. بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی پەیامنێرانی بێ سنور و رێکخراوی بەرگریکردن لەرۆژنامەنوسان و ماڵی رۆژنامەنوسان و نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لەهەرێمی کوردستاندا لەم دە ساڵەی دواییدا چەندین رۆژنامەنوس و میدیکار کوژران و سەدانیش ستەم و توندوتیژیان بەرامبەر کراوە. دوایەمین قوربانی ئەم جەنگە بەرامبەر رۆژنامەوانان نوژیان ئارهانی ژنە رۆژنامەنوس بوو كە لەپێكدادانەكانی رۆژی 3ی ئاداری ناوچەی شەنگالو كۆمەڵگەی خانەسور برینداركرا، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵەکان“شەوی رابردو لەنەخۆشخانەی شەهید ساریا لەشاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، نوژیان ئارهان ژنە رۆژنامەنوس گیانی لەدەستداوەو شەهیدبوە”.
شایەنی باسە توبا ئاكیڵماس، ناسراو بە نۆژیان ئارهان، لەشارۆچكەی حەلوان-ی سەر بەشاری روحای باكوری كوردستان لەدایكبوە، دایكی ناوی دوریەیە و باوكی ناوی ساڵح-ە.
بۆ تیکشکخستنە سەر رەوشی کوشتننی ورۆژنامەوانان و ئەو جەنگەی کە بەرامبەر ئەو توێژە بەردەوامە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ رۆژنامەوان ئەحمەد میرەدا سازکردووە....
ئەحمەد میرە دەڵێت "هۆکاری بنبڕکردن بۆ کۆتاییهێنان بەو بارودۆخە تەنها بریتییە لەگۆڕینی سیستمە سیاسییەکە و گۆڕینی ئەو عەقڵە سیاسییەیە کە حکومڕانی لەهەرێمی کوردستاندا دەکات".
دەشڵێت "ئەزموونی کاردانەوەی شەقام بەرامبەر تیرۆرکردنی سۆران مامەحەمە و سەردەشت عوسمان وەک نمونە وەربگرین دەبینین لە ئاستێکی بەرفراوانی جەماوەریدا لەئاستی رێکخراوەکان، حیزبەکان و میدیاکان زۆر بەتوندی بە گژ ئەو روداوانەدا چونەوە، تا ئەوکاتەی هەڵمەتی بێدەنگ نابین گەیشتە ئاستێکی باڵا".
میرە دەڵێت "هەوڵ و فشارە مەدەنییەکان لەهەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە جێکەوتەی سیاسی و ئەمنی باش لەسەر دەسەڵاتی سیاسی دروستبکات".
دەشڵێت "تا رۆژنامەنوس زیاتر بکوژرێت، بێدەنگییەکان زیاتر دەبێت".
Your browser doesn’t support HTML5