محەمەد رەئوف: هەموو کایە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستاندا لەژێر دەستی حیزبەکاندایە

ئایا هەرێمی کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی ئابوری بەهێزە؟ ئایا سود لەهیچ کەرتێکی ئابوری وەرگیراوە؛ ئایا هیچ کەرتێکی ئابوری سەربەخۆ هەیە لەو دەڤەرەدا؟ ئایا حیزبەکان و بەرپرسەکان تا چ سنورێک دەستیان وەرداوەتە سیستمی ئابوری و کەرتە گرنگەکانی وەک کەرتی نەوت و بازرگانی و وەبەرهەمهێنان؟ ئایا لەتوانادایە ئابوری کوردستان گەشەی پێبدرێت و بەرنامەڕێژیی و نەخشەرێگای هەنوکەیی و ئایندەسازی تیادا بکرێت؟ ئەو پرۆژە ئابوری و بازرگانیەنە چین کە نەتوانراوە بکرێنە نەخشەڕێگایەک بۆ ئابوری نیشتیمانی؟

ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکانی دەنگی ئەمریکا میوانداری رۆژنامەوان و شرۆڤەکار محەمەد رەئوف کردووە...

محەمەد رەئوف دەڵێت "هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی 750 ملیۆن دۆلار نەوت دەفرۆشێت، .... ئەگەر حکومەتی هەرێمی نەوتی بکریبایە 28 ملیار دۆلار قەرزار نەدەبوین".

دەشڵێت "یەکێک لەژێرخانە گرنگەکانی نەوتەو؛ فەشەلی هێناوە".

سەبارەت بە بازرگانی و کەرتی کوشتوکاڵ دەڵێت "لەهەرێمی کوردستان 35 ملیۆن کیلۆ گڵۆبەڕۆژە خوراوە".

دەشڵێت "ئێستا دیهاتەکان لەسەردەمی ئەنفال زیاتر خراپتریان بەسەر هاتووە".

ئەو باس لەوە دەکات کە "لەیەک ساڵدا 71.000 رەشەوڵاخ هاوردەکراوە لەڕێی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە، ...بەشێکی خوراوەو بەشەکەی دیکەشی ئاودیوی وڵاتانی دراوسێ کراوە".

محەمەد رەئوف دەڵێت "لەماوەی 2 ساڵدا 1.128.000 یەک ملیۆن و سەدو بیست و هەشت هەزار مەرو بزن و 240 هەزار رەشەوڵاخ لەهەرێمی کوردستان سەربڕاوە".

دەشڵێت "ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان هیچ ستانداردێکی جیهانی نایگرێتەوە".

ئەو دەڵێت "زوربەی وڵاتان چارەکێکی ئەو نەوتەی ئێمە رەوانە ناکەن، توانای دابینکردنی موچەو بودجەی خۆشیان هەیە".

سەبارەت بە دەستێوەردانی حیزب و بەرپرسەکان لەبوارە جیاجیاکانی ئابوریدا؛ محەمەد رەئوف دەڵێت "لە %95 بۆ %98 ی هەموو کایەکی بازرگانی لەهەرێمی کوردستاندا لەژێر دەستی حیزبەکاندایە".

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ محەمەد رەئوف