نەوشيروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان ماوەکانى رابردوو بەهۆى نەخۆشيەوە لە دەرەوەى وڵات بووە، لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان ، ئايا نەگەڕانەوەى نەوشيروان مستەفا کاتى خۆى کە لە دەرەوەى وڵات بووە چ زيانێکى بۆ پرۆسەى سياسى ياخود گەڕانەوەى چ سودێکى هەيە بۆ پرۆسەى سياسى هەرێمى کوردستان ، ڕاى پارتى ديموکراتى کوردستان لەمبارەيەوە چيە ؟
عەلى حوسێن بەرپرسى پەيوەندييەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى ديموکراتى کوردستان لە ديدارێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمەريکا دەڵێ ئێمە ناتوانين لە سەر هيچ کەسايەتى و لايەنێکى سياسى قسە بکەين ئەوان دەتوانن بۆ خۆيان بريار بدەن ، ئێمە وەکو پارتى ديموکراتى کوردستان خوازيارى پەيوەندى درۆست و تەندرۆستين لەگەڵ هەموو لايەنە سياسيەکانى کوردستان و بەردەواميش تاکيدمان کردووتەوە ئێستاش لايەزال ئێمە قەناعەتمان وايە بۆ مستەقبەلى کوردستان پێويستيمان بەوە هەيە بە تەفاهوم و بە ديالوگ گرفتەکانمان چارەسەر بکەين، خومان حازر بکەين جەنابى سەرۆک بارزانى سەرۆکايەتى پرۆژەيەک دەکات پرۆسەيەکى گرنگە بۆ ريفراندۆم و سەربەخۆيى ئێمە دەرگامان کراوەتەوە بۆ هەموو لايەک ئەوەى ئامادەيى تێدا هەبێت بەڵام ئيمە باسى کەس ناکەين خو هەموو دەزانن پرۆژەى پارتى چيە و جەنابى سەرۆک چيە و تەعليقمان نيە لەسەر هاتنەوە ياخود نەهاتنەوەى نەوشيروان ، مامەڵەى رابردووى هەموومان ئێمەى نەگەياندە نەتيجەيەکى ئيجابى بويە ئێمە پێمان وايە ئەو پەيامەى سەرۆک مەسعود بارزانى لە ماوەى رابردوودا بۆ هەموو لايەنەکان کارى لە سەر بکرێت ، پەيامەکى تايبەتيشمان بۆ نەوشيروان و گۆڕان و لايەنێک نيە بە رەسمى ، چونکە من وتەبێژى رەسمى پارتى نيمە .
پێتان وانيە کە زورێک لە چاودێرانى سياسى پێيان وايە نەوشيروان مستەفا دەتوانێت چارەسەرى پێويستى هەبێت بۆ دۆخى چەقبەستوو ؟
هەر کەسايەتيەک لە رێگاى خوى و بە پێى پێگەى خوى دەتوانێت دەورى خوى هەبێت دەتوانێت دەورى ئيجابى هەبێت و هەر يەکێک بە پێى خوى دەتوانێت ڕۆلى هەبێت.
بە پێى زانياريەکانتان پارتى ديموکراتى کوردستان بەرنامەيان هەيە سەرەدانى نەوشيروان مستەفا بکەن بەهۆى ئەو نەخۆشيەى کە ماوەکانى رابردوو تووشى هاتووە ؟
وتەبێژى پارتى بەناوى پارتيەوە قسە دەکات و لە سەر ئەو مەسەلەيە ئێمە مەسەلە کۆمەڵايەتيەکان تێکەڵاو ناکەين لەگەڵ مەسەئيلە سياسيەکان ، لەبەر ئەوە لە رابردووشدا لە پرسەى خيزانەکەى خوا لێ خوش بوو شوعلەخان پەيامى سەرکردايەتى پارتى و جەنابى سەرۆک و سەرۆکى حکوومەت هەبوو بوى .
پەرلەمانى کوردستان ماوەيەکى زورە کارەکانى بەڕێوە ناچن ياخود پەکخراوە لە ئێستادا چ بەرنامەيەک هەيە بۆ وەگەڕخستنەوە پەرلەمانى کوردستان ؟
پەرلەمانى کوردستان موئەسەسەيەکى گرنگە بەڵام بە تاکيد مەرجەعى بريارى سياسى نيە لە کوردستان، مەرجەعى بريارى سياسى لايەنە سياسيەکانن بەڵام بۆ ئەوەى بە ياسا بکرێت دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان بەڵام بە دڵنياييەوە ئەگەر ئيرادەى سياسى هەبوو بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانى لايەنە سياسيەکان ، پەرلەمان ئەوکات نوێنەرى لايەنە سياسيەکانه ئاسانە ئەوکات بۆ کاراکردنەوەى ، بەدڵنياييەوە پێشتووتريش گوتومانە يەعنى پەرلەمان ناوەندى بريارى سياسى نيە لە کوردستان ، ناوەندى بريارى سياسى لايەنە سياسەکانن.
لە سۆشياڵ ميديا زور باس دەکرێت پەرلەمانى کوردستان کارا ناکرێتەوە تا هەڵبژاردنى داهاتوو ؟
ئەگەر کارا کردنەوەى پەرلەمان ببێتە هۆکارى ئەوەى کە مەسەلەى ريفراندۆم و سەربەخۆيى چونکە تۆ ريفراندۆم خەڵک دەدات و پەرلەمانيش خەڵک دەنگى بۆ دەدات بە تاکيد دەنگى خەڵک گرنگترە لە ڕاى فلان حيزب و فلان حيزب ، ئێمە لەگەڵ کاراکردنەوەى پەرلەمانين ئێمە لەگەڵ ئەوەين پەرلەمان دەست بەکاربێتەوە بە تاکيد دەبێت ئيرادەيەکى سياسى هەبێت بۆ ئەو مەسەلەيە ئەگەر ئيرادەيەکى سياسى هەبوو ئەوکات گرفت نابێت کێشە نابێت.
Your browser doesn’t support HTML5