گرفتی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم له ئه‌وجی چه‌ق به‌ستن و ململانێ و دوو به‌ره‌کیدایه، تاچه‌ند کۆچی دوایی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته سیاسییه‌کانی نێوان پارتی و گۆڕان.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه، سه‌ردار موحه‌مه‌د ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر له کاتی مه‌راسیمی به‌خاک سپاردنی نه‌وشیروان موسته‌فا ئاماژه‌ی پێدا، تاراده‌یه‌ک مه‌ترسیداره. ئه‌و ده‌ڵێت له کاتی نه‌خۆشییه‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا زۆر هه‌وڵی داوه که بیکاته ده‌رفه‌ت و لایه‌نه‌کان نزیک ببنه‌وه، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرتووه. به‌بڕوای من هه‌ندێک جووڵه رووده‌دات، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ریشه‌یی نابن، خه‌ڵکیش باوه‌ڕو وایه که ئه‌م سه‌رکردانه ئیراده‌یه‌کیان نییه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کان که له ئه‌و په‌ڕی بنبه‌ست بووندایه." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌و فرمێسک رژاندنه بۆ نه‌وشیروان موسته‌فاو پیا هه‌ڵدانی ده‌کرا تا له ژیاندا بوو له‌گه‌ڵی پێک بێن، نه‌وه‌کو ده‌می دادگای لێ‌بگرن وتۆمه‌تباری بکه‌ن، کێشه‌که به ته‌نها پارتیش نییه، ببینه رێکه‌وتنی گۆڕان ویه‌کێتی تا ئێستا یه‌ک خاڵیشیان جێبه‌جێ نه‌کردووه، ئێستاش که ده‌یانه‌وێت پێکه‌وه کار بکه‌ن یه‌کێتی ده‌یه‌وێت گۆڕان بێته‌وه ناو یه‌کێتی، نه‌وه‌کو حزبێک ره‌فتاری له‌گه‌ل بکه‌نو پێکه‌وه هاوپه‌یمانێتی رابگه‌یه‌نن، به‌لام ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین چ گۆرانکارییه‌ک به‌دووای خۆیدا دێنێت."
ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تی هه‌رێم بڕوانی تا دێت دوور له ده‌سه‌ڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی، به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی تاکه که‌س و بنه‌ماڵه‌کان ده‌چێت، ده‌سه‌ڵات له باوانه‌وه بۆ وه‌چه‌کانیان، زۆربره‌ی به‌رپرسه‌کانی هه‌رێم ئه‌و سیفه‌ته‌یان تێدایه، تا دێت ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ش زاڵ ده‌بێت، به‌ڕێوه بردنی هه‌رێمی کوردستان تاک ره‌وانه، له‌و باره‌یه سه‌ردار وتی "کوردستان هه‌رگیز تاک ره‌وانه به‌ڕێوه نابرێت وخه‌ڵک لێیان قبووڵ ناکات، هه‌ر که‌س و بنه‌ماڵه‌و لایه‌نێک ئه‌و مه‌رامه‌ی هه‌بێت، بپی ناچێته سه‌رک ئێستا سه‌رده‌می رماندنی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ییه له دنیادا، خه‌ڵکی کوردستانیش به‌رده‌وام شتی نوێی ویستووه، هه‌رکه‌س وه‌ها بیر بکاته‌وه، کوردستان به‌ره‌و نه‌مان و له‌ناوچوون ده‌بات."
Your browser doesn’t support HTML5