پاش زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە پەکخستنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وا ئێستا باس لە کاراکردنەوەی دەکرێت بەو مەرجەی سەرۆکایەتیەکەی بگۆڕدرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرپـرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە سازکرد و دەرئەنجام بەم ڕێکەوتنە گەیشتن، بەڵام هەر یەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەو مەرجە قایل نیـین.
بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت هۆکاری سەرەکی ئیفلیجکردنی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی نیـیە، بەڵکو کۆتاییهاتنی وادەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەوڵی پەرلەمان بوو بۆ هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم.
کۆمەڵی ئیسلامیش ڕەخنە لە پارتی و یەکێتی دەگرێت و دەڵێت چۆن لە بری لایەنەکانی دیکە بڕیار لەسەر پەرلەمان دەدەن، وە ڕەتیدەکاتەوە بەو شێوەیەی پـێشنیارکراوە پەرلەمان کارابکرێتەوە.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، لە ئێستادا ئامانج لە کاراکردنەوەی پەرلەمان چیـیە؟
ئیفلیجکردنی پەرلەمان و پاشان بە بڕیاری حزبی کارابکرێتەوە، مانای ئەوە نیـیە پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان تەنها بۆ جوانکردنی شێوازی حوکمڕانیـیە لە کوردستان؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
سەلیم کۆیی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
Your browser doesn’t support HTML5