ئاوات محەمەد: ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاسانە بەڵام ئایا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تا چەند حسابی بۆ دەکرێت

ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەو وتووێژو مشتومڕە سیاسییەی کە بە دوای خۆیدا هێناوێتی، دەرئەنجام جیاوازییەکان و لێکچوونەکان لەبەردەم کۆمەڵێک ستانداردی یاسایی و سیاسی و نێودەڵەتیدان هەم وەک پشتیوانی هەم وەک هەماهەنگی و لێکتێگەیشتندا رادەگرێت. لە بەیاننامەیەکدا نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە "نوسینگەی هاوکاری هەڵبژاردنەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) دوێنێ 13 حوزەیران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کە چووەتە ناو پرۆسەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستانەوە".

بەشدریکردن و نەکردنی رێکخراوە گەورەکانی جیهان یان رێکخراوە ناوخۆییەکان دەبێتە پرسێکی رژد لەبەردەم حکومەتی هەرێم و لایەنە جیاوازەکاندا....

بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێوبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ ئاوات محەمەد دا سازکردووە..

ئاوات محەمەد دەڵێت "ئەوەی زۆر گرنگە لەریفراندۆمدا ئەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەیە کە دەتوانی پشتی پێببەستیت."

دەشڵێت "روانینێکی رۆشن نیە بۆ پرسی ریفراندۆم، ئایا ریفراندۆمەکە بۆ سەربەخۆییە یان تەنها بۆ ئەوەیە بە حاڵەتێکی نافەرمی بکرێت و بۆئەوەی لەئایندەدا دەرئەنجامەکەی بۆ سەربەخۆی بەکاربهێنرێت"

هەروەها ئاوات محەمەد دەڵێت "ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاسانە، بەڵام ئایا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تا چەند حساب بۆ ئەو راپرسییە دەکرێت."

هاوکات "ئەم بڕیاری ریفراندۆمە لەڕووی یاساییشەوە هیچ پاڵپشتێکی نیە، دەتوانین بڵێین لەناو بارەگایەکی پارتێکی سیاسیدا بڕیاری لەسەر دراوە."

سەبارەت بە رژدی و نارژدی ئەم ریفراندۆمە؛ ئاوات محەمەد پێشنیارێکی هەیەو دەڵێت "ئەگەر حکومەتی هەرێم جیدی بێت، ئەوا کۆمەڵێک رێکخراوی نێودەوڵەتی هەن دەتوانن بانگهێشتیان بکەن و کاریان لەگەڵ بکەن."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئاوات محەمەد