ریفراندۆم لەنێوان یار و نەیارانیدا، لەنێوان و رەخنەو پشتیوانیدا، لەنێوان پشتیوانانی کۆمەڵێک پارتی سیاسی و رەخنەی دوو پارتی سیاسی دیکەدا. بەڵام شرۆڤەکاران و مافناسان و رۆشنبیران بە تەواوی جیاوازیانەوە لەچەند گۆشەیەکی دیکەوە دەڕواننە پرسەکە.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ مافناس و شرۆڤەکار ئارام حاجیدا لەبارەی رەهەندە یاسایی و دەستورییەکانی پرسی ریفراندۆمەوە سەزکردووە....
ئارام حاجی دەڵێت "ئێمە پرسی ریفراندۆممان نەکردۆتە پرسێکی دەستوری"
دەشڵێت "ئێمە دەبێت چاوەڕێی ئەوەبین ئەو هەماهەنگییە سیاسییە بکەین کە لەسەردەستی لایەنە سیاسییەکان دێتە کایەوە، چونکە بە ڕاستی هێشتنەوەی بژاردەکە بۆ سەر ئاستی جەماوەی ریسکە."
ئارام حاجی پێیوایە "ئەگەر بێت و رێکخستنەوەیەکی تەندروستی سیاسی کۆمەڵی کوردی لەئارادا نەبێت، ئەوا ریفراندۆمەکە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو نابێت."
سەبارەت بە هەڵوێستەکانی دەوڵەتانی ناوچەکەو جیهان دەڵێت "ئێمە دەتوانین گوزارشت لەوە بکەین بڵێن توانای ئێمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسەدا توانای تێپەڕاندنی ئەم هەڵوێستانەی هەیە."
ئارام حاجی باس لەگرفتێکی جومگەیی دەکات و دەڵێت "گرفتەکە ئەوەیە ئەو لایەنە سیاسییەی کە دەیەوێت رێبەرایەتی سیاسی ئەم ریفراندۆمە بکات خۆی متمانەی سیاسی و یاسایی و شەرعی لەدەستداوە."
Your browser doesn’t support HTML5