گۆنا سەعید: کۆمەڵگە پێویستی بە بزوتنەوەیەکی وەک بزوتنەوەی مامۆستایان هەیە بەڵام رێکخراوتر و بەهێزتر

کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپ و پێکهاتە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییە جیاوازەکان و هاوکات نوێنەری چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگە کەوتونەتە کوێی نەخشە سیاسی و ئابورییەکانەوە؟ ئایا شتێک هەیە بەناوی کۆمەڵگەی زیندوو لەهەرێمی کوردستان؟ لەناو ئەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابوری و کێشمەکێش و گێژاوە حیزبییەدا کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپەکانی فشار دەتوانن چی بکەن؟

ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگڵ هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان گۆنا سەعید سازکردووە...

گۆنا سەعید دەڵێت "کۆمەڵێکی مەدەنی بەهێزمان نیە کە خاوەنی بزوتنەوەیەکی سەربەخۆیی جەماوەریی سیاسی بێت."

دەشڵێت "هەژارییمان هەیە لەپرسی بوونی کۆمەڵێکی مەدەنی بەهێزدا لەم کۆمەڵگەیەدا کە خاوەنی هەڵوێستی خۆی بێت."

هاوکات گۆنا سەعید پێیوایە "کۆمەڵگە پێویستی بە بزوتنەوەی لەجۆری مامۆستایان هەیە، بەڵام رێکخراوتر و بەهێزتر."

دەشڵێت "چەندین ساڵە خەڵک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دابەشبووبوون، دواتر لەنێوان گۆڕان و ئیسلامییەکان و پارتی و یەکێتیدا دابەشبوون."

سەبارەت بە بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانیش دەڵێت "ئێمە بزوتنەوەی سەربەخۆی کۆمەڵایەتی و سیاسیمان نیە کە مەبەستی بنەڕەتی پرسی خەڵک بێت."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ گۆنا سەعید