سمکۆ موحه‌مه‌د: ئاکامی ڕیفراندۆم له‌ ئه‌نفال و کیمیاباران خراپتر نابێت

له‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌رمترین بارودۆخ باسکردنی گشت پرسییه‌ له‌ نێوان کۆمه‌ڵیک پارتی جیاواز، ئه‌وانه‌ی به‌ به‌ڵێوه‌ به‌ره‌و پیری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌چن وئه‌وانه‌ش به‌ نه‌خێر که‌ ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر راپرسی بکرێت خه‌ڵک بڕیاری خۆی بدات، دوای سه‌فه‌ره‌که‌ی کۆمیته‌ی ریفراندۆم بۆ به‌لجیکا، لێدوانه‌ دژ به‌یه‌که‌کان گه‌رمتر بووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ سمکۆ موحه‌مه‌د وه‌کو نوسه‌رێک له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت "له‌و دۆزه‌ی که‌ کورد له‌م پارچه‌یه‌ هه‌ست به‌ نامۆیی ده‌کات له‌ نه‌بوونی شوناسێکدا هه‌قی خۆیه‌تی داوای دیاری کردنی شوناسی خۆی بکات، بۆ ئه‌وه‌ش بێ بوونی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رناگرێت."

له ‌به‌شیکی دی گفتوگۆکه‌ باس له‌و ململانێ نیوخۆییه‌ کراوه‌ که‌ پارته‌ کوردییه‌کانی دابه‌ش کردووه‌، لای سمکۆ وایه‌ که‌ ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ پارته‌ سیاسییه‌کانه‌ نه‌وه‌کو خه‌ڵک، ده‌شڵێت "له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێک که‌ له‌ به‌رامبه‌ر پرسی ریفراندۆم بکه‌وێته‌وه‌، کورد به‌ به‌ڵی و نه‌خێر تاقی کردنه‌وه‌یه‌که‌، له‌ خرابترین حاڵدا خۆ ئه‌نفال و کیمیابارانمان به‌سه‌ردا نایه‌ت."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سمکۆ موحه‌مه‌د