مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە فەرمانێکى هەرێميدا رۆژى 1-11-2017 بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى سەرۆکايەتى هەرێمى کوردستان و پەرلەمانى هەرێمى کوردستانى دياريکرد.
لەبارەى داواکارى کۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکايەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان ئيسماعيل پيرباڵ برياردەرى ئەنجومەنى کۆمسياران لە کۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت کومەڵێک داواکاريمان هەبووە يەکێک لەوانە بۆدجه بووە و فەرمانبەر بووە و کومەڵێک بابەتى ترى تەکنيکى و فەنيە کە ئێستا خەريکين هەندێکى لەبۆ ريفراندۆم حازرى دەکەين و ئەوى تريشى وەعد دراوە جێبەجێ بکەن.
بڕياردەرى کۆمسياران لە کۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئيسماعيل پيرباڵ لەبارەى جێبەجێکردنى هەموو ئەو داواکاريانەى کە ئەوان هەيانە بۆ هەڵبژاردنەکان دەڵێت بريارى فەرمى ئەنجومەن دەيدات و ئەنجومەن بەرپرسە لەوە و لە ئێستادا ناتوانم هيچ بڵێم.
جێگاى ئاماژە بۆ کردنە لە خاڵى دووەمى فەرمانەکەى مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا هاتووە کە تێيدا داواى لە لايەنە پەيوەنديدارەکانى کردووە پابەندى ئەنجامدانى کارى پێويست بن و هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ کۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى بکەن بۆ جێبەجێکردنى فەرمانەکه.
Your browser doesn’t support HTML5