هێمن ساڵح: چاوه‌ڕوانم نه‌ده‌کرد کورد له‌سه‌ر پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی ناته‌بابن

له‌م وتوێژه‌ له‌گه‌ڵ هێمن ساڵح به‌ڕێوبه‌ری نوسین له‌ رۆژنامه‌ی باس که‌ له‌ هه‌ولێر بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ به‌چڕی هه‌ڵمه‌ت بۆ ده‌نگی به‌ڵێ ده‌کات بۆ ئه‌و ریفراندۆمه‌ی که‌ له‌ 25 ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا به‌ڕیوه‌ ده‌چیت، ئه‌و لای سه‌یره‌ نێوماڵی کورد له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌ییش نا ته‌بان، ده‌شڵێت "هه‌ق وابوو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان سه‌ره‌ڕای رای جیاوازو گرفته‌کانیان، به‌لام بۆ پرسه‌ نیشتیمانییه‌کان هه‌مووی یه‌ک ئاراسته‌ی هه‌بوایه‌."

له ‌به‌شێکی تری وتوێژه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو نایه‌کسانی و گه‌نده‌ڵییه‌ی ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم وبه‌رپرسه‌کانی گرتۆته‌وه‌، ئای مۆدێلی ده‌وڵه‌تی کوردستانیش هه‌مان ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردن ده‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت "به‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌ بناغه‌ی دابنێین ئه‌وسا ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت ئاسانتر ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ ده‌کرێت."

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگی به‌ڵێو نه‌خێر له‌و ریفراندۆمه‌ی هه‌رێمی کوردستان، که‌ هێستا به‌رچاو روونییه‌ک نه‌دراوه‌ به‌ خه‌ڵک، ئه‌و لای وایه‌ کۆمیته‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم ستراتیژیان سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌، به‌ڵام لایه‌نی نه‌خێر روون نییه‌ بۆچی ده‌نگ به‌ ناب ۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به‌ وته‌کانی هوشیار زێباریش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه‌، هێمن ده‌ڵێت "له‌و لیدوانه‌ی به‌ڕێز هوشیار زێباری چه‌ند دێڕێکیان لێ هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ دڵی خۆیان، ده‌نا ریفراندۆم به‌ مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ هێمن که‌ریم