سابر محەمەد: گرفته‌که‌ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت نییه‌ بەڵکو چۆنیەتی بەڕێوەبردنێتی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ری سازدانی ریفراندۆمدایه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ نێوخۆی خودی هه‌رێمه‌که‌ش گوتارێکی سیاسی یه‌کگرتوو نییه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسه‌، سابر محەمەد وه‌ک رۆژنامه‌نوسێک له‌ شاری سلیمانی پێی وایه‌ که‌ به‌ر له‌هه‌موو شتێ نێو ماڵی کوردی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان پێویستیان به‌ ئاشته‌وایی نیشتیمانی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ه‌وه‌ش ئایا بۆچی ئه‌و هه‌موو گازه‌نده‌یه‌ هه‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دروست کردنی ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد که‌ خه‌ونێکی له‌ مێژینه‌یه‌، ئه‌و وتی "ئێستا گرفته‌که‌ له‌وه‌دا نییه‌ که‌ تۆ چۆن ده‌وڵه‌ت دروست ده‌که‌یت، وه‌ک له‌وه‌ی که‌ چۆن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌یت، به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئێستا که‌ هه‌رێمه‌که‌ به‌ڕیوه‌ ده‌به‌ن، 26 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ حیزبییه‌ گرفتمان هه‌یه‌".

ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ به‌ لایه‌وه‌ وایه‌ که‌ ده‌سه‌لاتی کوردی زۆر په‌له‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه‌ ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ سه‌پاندنی بڕیاره‌که‌ بۆ خه‌ڵک بی ره‌چاوکردنی به‌ها دیموکراسییه‌کان، ئاخر چۆن ده‌توانیت تۆ بڵێی ده‌نگ بده‌ن به‌ نه‌خێر به‌ هاونیشتیمانییه‌ک ئه‌وه‌ بۆ 27 ساڵه‌ خه‌ڵک ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵام به‌ کات بدرێت به‌ خه‌ڵک ورۆشه‌نبیری ئه‌و ولاته‌ خۆیان بکه‌ونه‌ به‌راورد کاری و به‌رچاوڕوون که‌ چ ده‌سه‌لاتێک به‌ ده‌نگی ئه‌وان دروست ده‌که‌ن."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سابر مەحمود