به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: تێڕوانینی پـێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان بۆ پـرسی ڕیفراندۆم

بڕیارە لە 25 ی مانگی نۆی ئەمساڵدا ڕایفراندۆمێـک لە هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و دیالە سازبکرێت بۆ سەربەخۆیی بوونی ناوچە کوردیـیەکانی عێراق.

دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن بۆیە بڕیاری ئەم ڕیفراندۆمەیان داوە، چونکە بێ هیوابوون لەوەی حکومەتی ناوەندی عێراق داخوازیـیەکانی کورد بەدی بهێنێت.

بەڵام لە کوردستاندا جگە لە کوردی موسڵمان، پـێکهاتەی نەتەویی و ئاینی دیکەش هەن، عەرەب، تورکمان، ئاشوری، کلدان، کرستیان، ئێزیدی و کاکەیی، ئەمانە هەر یەکەیان خواست و ئامانجی تایبەتی خۆیان لە ناو عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی هەیە.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە تێڕوانینی هەر یەک لەم پـێکهاتانە بۆ ڕیفراندۆمەکە چۆنە؟

داخوازیـیەکانی هەریەکەیان چین و کوردستانێـکی سەربەخۆ دەتوانێت چی بۆ هەریەکەیان دەستەبەربکات؟

ئایا سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی پـێکهاتەکانی دیکەیە یان نا؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
ئایدن مەعروف، سەرۆکی کوتلەی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
تەڵال هەسکانی، نووسەر و ڕۆژنامەوان ئێزدی.
وەحیدە یاقۆ، نوێنەری کرستیانەکان لە ئەنجومەنی ڕیفراندۆمدا.
شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی هەلەو واشنتن