سه‌ردار محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ گۆڕان و پارتی پێکبێن

سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوینه‌ وه‌کو رۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌رێمی کوردستان پێی وایه‌ فرسه‌تی لێک نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان پارتی وگۆڕان ئه‌گه‌ریکی تا راده‌یه‌ک چاوه‌روان کراوه‌ "به‌ ئه‌زموون ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ هێچ پارتێکیان ناتوانێت ئه‌وی تریان بخاته‌ ده‌ره‌وه‌ی کایه‌که‌، هه‌ر نه‌بێت ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌توانێت به‌ربه‌ست بۆ به‌رنامه‌کانی ئه‌وی تر دروست بکات، دوای کۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گۆڕان، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان ئه‌و دوو پارته‌ رووده‌دات، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئاکامی باشی هه‌بێت."

ئێستا کوردستان په‌رت بوونێکی ئاڵۆزی به‌خۆوه‌ دیوه‌، هه‌روه‌ها قه‌یرانێکی جۆراو جۆر رووی له‌ هه‌رێمه‌که‌ کردووه‌، ئێستا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ نیازی ریفراندۆمیکن بۆ دیاری کردنی داوای خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ عیراقدا ده‌مێننه‌وه‌، یاخود جیاده‌بنه‌وه‌، سه‌ردار محەمەد پێی وایه‌ ناوچه‌که‌ زۆر گۆڕانکاری له‌خۆی ده‌گرێت، پارته‌ کوردییه‌کانیش به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت "بڕیاری سیاسی گه‌وره‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته‌ کۆده‌نگییه‌کی پارته‌ سیاسییه‌کانی له‌گه‌ڵدا بێت، بڕیاریکی وه‌کو ریفراندۆم به‌ته‌نها هیچ پارتیک تیایدا سه‌رکه‌وتوو نابێت، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی تا راده‌یه‌ک هیوایه‌کی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پارتی بتوانێت گۆڕان قایل بکات که‌ ئه‌وه‌ش که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر پارتی ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا گۆڕانیش به‌رپرسیارێتی مێژوویی ده‌که‌وێته‌ سه‌رشان، ئه‌گه‌ر رێک نه‌که‌ون، ئه‌وه‌ ماڵوێرانی زیاتر بۆ کورد ده‌خوڵقێت."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سه‌ردار محه‌مه‌د