گردبوونەوەیەک لە هەولێر سازدەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە

ماوەى دوو ساڵە حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕيارى پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەرانى داوە ، دواى چەندين ناڕەزايى و گردبوونەوە پاشەکەوتى موچە لانەدراوە.

لەم بارەيەوە ئەمڕۆ چوراشەممە ژمارەيەکى زۆر له پێشمەرگە دێرينەکان و فەرمانبەرە خانەنشينکراوەکان بە بەشدارى هەردوو حزبى زەحمەتکێشانى و شيوعى کوردستان لە بەردەم ئەنجومەنى وەزيران گردبوونەوە.

حاجى‌ جەمال رێکخەرى گردبوونەوەکە بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت زياتر لە 51 هەزار واژووى خەڵکى کوردستانمان کۆکردووەتەوە و پێشکەشى ئەنجومەنى وەزيرانمان کرد‌ بۆ پێداچوونەوە بە تايبەتى بە موچەى خانەنشينان و سەرجەم موچەخورانى کوردستان ، ئەمڕۆ گردبوونەوەيەکى مەدەنيانەمان کردووە بۆ پێشکەشکردنى ئەو کۆمەڵە واژوويە کە زياتر لە 51 هەزار واژوويە پێشکەشمان کردووە بە ئەنجومەنى وەزيران بەڵکو چاوخشاندنەوەيەک بکرێت بە سەرجەم موچەخورانى کوردستان بەتايبەتى خانەنشينان.

خانەنشينان دوو مانگ جارێک موچەکانيان وەردەگرن سەربارى ئەوەى کە بەشێکى زۆريان بە موچەيەکى کەم خانەنشينکراون، عەلى مەحمود چالاکوانى سڤيلە بەدەنگى ئەمەريکا دەڵێت بۆ پشتگيرى ئەم خانەنشينانە هاتووين بۆ گردووبوونەوە ، حکومەت پەيڕەوى سياسەتى تەقەشوفى ئابوورى دەکات چونکە ئەم توێژە تواناى کارکردنى نيە لە هەموو جيهاندا حسابى تايبەتيان بۆ دەکرێت بەڵام لە کوردساندا غەدرێکى زۆريان لێ دەکرێت بۆيە ئێمە هاتووين پشتيوانيان لێبکەين .

ژمارەيەکى زۆر لە کارمەندانى دەزگا ئەمنيەکان لە پێش دەرگاى ئەنجومەنى وەزيران بڵاوەيان پێکرابوو وەک خويان دەڵێن بۆ پاراستنى ئەمنيەتى گردبوونەوەکەبووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری