ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەرێم و بەغدادا، لە نێوان تێڕوانین و پێشنیارەکانی ئەمریکا و پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکەدا تێکڕا بۆتە بابەتێکی رژدو بۆتە جێی گفتوگۆ لەناو هەرێم و دەرەوەی هەرێمدا. بەڵام ئایا ریفراندۆم دەکرێت یان نا؟ ئایا کاریگەری قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیوەندی لەگەڵ بەغدادا چەند کاریگەریی دەبێت لەسەر ریفراندۆم؟ ئایا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە یان تەنها بۆ ریفراندۆمە؟
بۆ ئەو مەبەستە و چەند پرسیار و بابەتگەلێک کە پەیوەندی بە ریفراندۆمەوە هەیە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ ئەندامی سەرکردایەتی و وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحمود محەمەددا سازکردووە...
مەحمود محەمەد دەڵێت "بەردەوام عێراق هەوڵیداوە کێشە لەناوخۆی کوردستاندا دروستبێت و وە یەکگرتوو نەبێت و نەتوانن بەرگری لەمافە ڕەواکانی خۆیان بکەن."
سەبارەت بە سەربەخۆییش دەڵێت "لەدوای راگەیاندنی سەربەخۆیی پێویستمان بە زەمەنێکی باش هەیە بە شێوازێکی گونجاوو سەردەمیانە و بەپێی پێوەرە زانستییەکان پێویستە یاساکان دابڕێژین."
هەروەها دەڵێت "ئێمە ریفراندۆم دەکەیەن وەک هەنگاوێکی شەرعی و یاسایی بۆ ئەوەی یەکەم هەنگاو بێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان."
Your browser doesn’t support HTML5