حەمید بەدرخان: پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەوانان زۆر زیادیکردووە

فیستیڤاڵی به‌درخان

بارودۆخی رۆژنامەوانان و میدیاکاران و میدیاکانی دەرەوەی بازنەی حیزبی و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا جێی پرسیار و توێژینەوەی رژدە؛ بەهۆی ئەو پێشێلکاریی و توندوتیژی و رێگرییانەی کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت. رێکخراوە جیهانییەکانی وەک داکۆکیردن لە رۆژنامەوان و پەیامنێرانی بێسنور لەفەرەنسا و ماڵی ئازادی لە ئەمریکا و هاوکات راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەیان داوە بە کۆی ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە رۆژنامەوانان و میدیاکان دەکرێت لە هەرێمەکەدا.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ حەمید بەدرخان سکرتێری لیژنەی داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان و ئازادی رۆژنامەنوسی لە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان...

بەدرخان دەڵێت "من هیوادارم توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنوسان زیاد نەبێت."

دەشڵێت "پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەوانان زۆر زیادیکردووە، ئاستی ئازادی و ئازادی رادەربڕین زۆر دابەزیووە."

هاوکات دەڵێت "ئێمە مەبەستمانە ئەو ئازادییەی لە کوردستاندا فەراهەمبووە نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ حەمید بەدرخان