هوشیار عومەر عەلی: ئێمە دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نین

سەرباری ئەوەی ئەنجامی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بەتایبەتی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکانیش تێکڕا داوادەکەن کە ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت، بەڵام بارزانی و لایەنەکانی کە پشتیوانی ئەوەن ریفراندۆم ئەنجامبدرێت هێشتا سورن لەسەر ئەنجامدانی، بەڵام بڕیاردان لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگی جیاوازی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بڕیاردانی بەشدارینەکردنایان لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا و تەنگەژە سیاسییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراقی تێکڕا دۆخەکەی زیاتر دژوارتر کردووە لەڕووی سیاسییەوە؛ بەڵام ئاهەنگیڕانی پشتیوانی لە ریفراندۆم بەردەوامە.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ ئەندامی ژووری پەیوەندییە دپلۆماتییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وشیار عومەر عەلی سازکردووە...

هوشیار عومەر دەڵێت "ئێمە دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نین، ئەم پڕۆسەیە بەو شێوەیە کراوە بۆئەوەی گۆڕان بخرێتە ئەو بەرەیەوە."

دەشڵێت "پەرلەمانی کوردستان تاقە دامەزراوەی هەڵبژێردراوە، موڵکی هیچ حیزب و هیچ لایەنێک نیە، بەڵکو هی خەڵکی کوردستانە، کەس مافی ئەوەی نیە پەکی بخات و وەک دەزگایەکی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکات."

سەبارەت بە شەرعیەت سەندنەوە لە پەرلەمان هوشیار عومەر دەڵێت "پارتی دیموکراتی کوردستان کودەتای بەسەر پەرلەماندا کردووە و ئەو شەرعییەتە دیموکراتییەی لەکوردستاندا هەبوو نەیهێشت."

دەشڵێت "ئێمە پێشتر ریفراندۆمان کردووەو لە %98 ی خەڵک دەنگیان بە سەربەخۆیی داوە، بەڵام ئەم ریفراندۆمە کوردستانی دابەشکردووە."

هاوکات دەڵێت "مەترسی گەورە هەیە لەسەر کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ هوشیار عومەر عەلی