سەرباری ناڕەزایی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان بەڵام بانگەشەو هەڵمەت بۆ ریفراندۆم بەردەوامەو سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-9-2017 مەسعود بارزانی، سەردانی شاری سلێمانی کرد بۆ پشتگیری ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان. بارزانی سلێمانی بە شاری "کوردایەتیی و هەمیشە پێشەنگە لە خەبات و تێکۆشان" ناوبرد و گوتی "شانازییە بۆ من لە شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیریی و کوردایەتییەوە بڵێم بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان. "بەڵام تێڕوانینە جیاوازەکانیش لەو بارەیەوە جێی بایەخن، سەرباری پێشوازی و هەماهەنگی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و حیزبەکانی دیکەش، بەڵام هێشتا بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دژن و رەخنەی خۆیان هەیە لەو بارەیەوە.
ئاسۆ جەبار بۆئەو مەبەستە وتووێژێکی لەگەڵ بەرپرسی بەشی حکومەت لەبزوتنەوەی گۆڕان دانا عەبدولکەریم سازکردووە...
دانا عەبدولکەریم دەڵێت "پەرلەمانی کوردستان بە مەرجەعی سیاسی و یاسایی خەڵکی کوردستان دەزانین بۆ پرسە چارەنوسسازەکان."
دەشڵێت "ئەم پرسی ریفراندۆمە تەنها بۆ مانەوەی خۆیەتی بارزانی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان."
سەبارەت بە ریفراندۆمیش دەڵێت "ئێمە ناچینە ناو پڕۆسەیەکەوە کە لەشوێنێکی شەرعییەوە بڕیاری لەسەر نەدرابێت."
دەشڵێت "سەردانەکەی بارزانی لای ئێمە جێگەی گرنگیپێدان نیە."
Your browser doesn’t support HTML5