مێزگرد: ئایا هیچ هەڵوێستێکی لەشکری و بارگرژییەک لەنێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەدا بوونی هەیە

هەر دوابەدوای ریفراندۆم بارگرژی و تەنگەژەی سیاسی کەوتە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان، بەڵام چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە گوایە حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری لەناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک کۆکردۆتەوەو بە نیازی هێرشە، بەڵام ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەبار یاوەر هەمو ئەو هەواڵ و لێدوانانە بەدرۆدەخاتەوە كە باس لە بونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە عێراقییەكانی دیكەدا دەكەن و دەشڵێت”هیچ كێشە و گرفتێك لەنێوان هێزەكاندا نییە، گرژی لەنێوان حزبە سیاسیەكان و لە راگەیاندنەكاندا هەیە، هاوکات سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵیش دەڵێت ئێمە بەهیچ شێوەیەک هێرش ناکەیەنە سەر هەرێمی کوردستان.

بەڵام دەنگی ئەمریکا بۆ پتر دڵنیابونەوە لەبارودۆخی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حەشدی شەعبی، ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە وتوێژێکی تایبەتی لەگەڵ بەڕێزان لیوا محەمەد حاجی قادر کە فەرماندەی میحوەری داقوقە و بەڕێز عەدنان کەرکوکی کە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک و گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سازکردووە...

عەدنان کەرکوکی دەڵێت "هەزاران سەعات گفتوگۆ بکرێت نەوەک یەک چرکە شەڕ بکرێت."

دەشڵێت "بەڕێز عەبادی ئەو ناوچانەی کە بە خوێنی پێشمەرگە ئازادکراوە، کەرک و خانەقین و شەنگال و دەشتی نەینەوا بە کوردستان نازانن."

هەروەها دەڵێت "عەبادی کە دەڵێت ئێمە هیچ جموجۆڵێکمان بەرامبەر هەرێمی کوردستان نیە، مەبەستی تەنها شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانییە."

هاوکات لیوا محەمەد حاجی قادر "هیچ هەڵوێستێکی لەشکری و بارگرژییەک لەنێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەدا بوونی نیە."

دەشڵێت "هیچ هێزێکی دیکەی سەربازی عێراق کۆنەکراوەتەوە، ئەو هێزەی کە ئێستاکە لێرەن هەر لێرە بوون."

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی مێزگردەکە