بارودۆخی هەرێم پاش ریفاندۆمەکەو هاوکات کۆنترۆڵکردنی زوربەی هەرەزۆری ناوچە جێناکۆکەکان بە کەرکوکیشەوە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی و حەشدی شەعبییەوە؛ تێکڕا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی سیاسی و ئابوری و لەشکری لەناوچەکدا روویاندا کە بەئەندازەیەک پەیوەندییەکی هەمەلایەنەی هەیە بە کۆی سیستمی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان و وروژاندنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ کە پەیوەندی بە سیستمی سیاسی و هاوکات کۆی ئەو تراژیدیایەوە هەیە کە دوچاری پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆتەوە و هاوکات ئەو ناکۆکییە سیاسیانەشی کە دووچاری حیزبەکانی کوردستان بۆتەوە جێی گفتوگۆو شڕۆڤەکاریی زیاترن لەڕووی ئەکادیمی و زانستی سیاسییەوە.
ئاسۆ جەبار بۆ باسکردنی ئەو پرسانە و شڕۆڤەکاری نوێ لەوبارەیەوە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ لەلەندەن دکتۆر دارا محەمەد دا سازکردووە...
دارا محەمەد دەڵێت "داگیرکردنی کەرکوک بە کارەساتێکی سەربازی و سیاسی و ئەخلاقی دەبینم."
دەشڵێت "یەکێتی و پارتی بەرپرسی یەکەمن بەرامبەر ئەم کارەساتە."
سەبارەت بە بێدەنگی کۆمەڵگەی کوردی دارا محەمەد دەڵێت "پاش ئەم کارەساتە سیاسی و ئەخلاقی و سەربازییە هێشتا کۆمەڵگەی کوردی بێدەنگە، هێشتا ئەم سەرکردانە دەتوانن درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن."
دەشڵێت "ئەو هێزانەی لەدەرەوەی یەکێتی و پارتی هەمانە، ئەو هێزە مردوانەن کە توانای جوڵەیان نیە."
هاوکات سەبارەت بە میدیاکانیش دەڵێت "میدیای کوردستان رەنگدانەوەی ئەو ئاژاوەو فەوزایەیە کە لەناو حیزبەکانی ئێمەدا هەیە."
Your browser doesn’t support HTML5