سەبارەت بۆ کوبونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەو بارگرژی و ناکۆکیانەی ئەوڕکە کەتۆتە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییەوە. ئایا پەرلەمان دەتوانێت چی بکات بەرامبەر ئەو هەموو گرفتە ئابوری و سیاسی و لەشکریی و نیستیمانیانەی کە ئەوڕۆکە روویکردتە خەڵکی هەرێمەکەو توانای چیاین هەیە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەکان و سازکردنی دیالۆگێکی نیشتیمانی؟ ئایا هەرێمی کوردستان چی لەدەستداوە و چی دەستکەوتووە؟ ئایا ئەوەی لەهەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێ تراژیدیایە یان شکستی سیاسی و ئابوری و لەشکرییە؟ کورد بۆ گوێی لە پێشنیارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەگرت؟ ئایاکورد ئەو دەرفەتە زێڕینەی لەدەستدا یان هێشتا ئومێدێک هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرفتەکان؟
ئاسۆ جەبار مێزگردێکی راستەوخۆی لەبارەی ئەو پرسانەوە سازکردووە لەگەڵ بەڕێزان پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان گەشە دارا و رۆژنامەوان و لێکۆڵەرەوە محەمەد رەئوف و رۆژنامەوان و شرۆڤەکار گۆڕان دوکانی....
محەمەد رەئوف دەڵێت "ئێمە خاکمان لەدەستداوە، لایەنی ئابوری و نەوت و سەرچاوەکانیمان لەدەستداوە لەگەڵ پێگەی سیاسی."
دەشڵێت "ئێمە 16 قەزا و 44 ناحیە و لە 51.4% خاکمان لەدەستداوە و بەپارێزگای کەرکوک و قەزاو ناحییەکانی دەووروبەریشییەوە."
هاوکات دەشڵێت "کێڵگەی نەوت هەبوو کە هەرێمی کوردستان بەشێکی ئەو نەوتەی دەردەهێنا هەندێکی بە قاچاغ دەبرد وەک عەینزالە و کە حیزبێکی باڵادەست لەوێ دیبرد هەندێکیشیان بە بۆری."
هاوکات گەش داراش دەڵێت "پێویستە لەپەرلەمانی کوردستان قسە لەسەر ئەوە بکرێت کێ بووەهۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە ئەو دۆخە خراپ و نەهامەتییە."
دەشڵێت "من رێگەم نەدرا لە پەرلەمانی کوردستان قسە بکەم."
بەڵام گۆران دوکانی رایوابوو "هیچ هەرێمێک لەهیچ کونجێکی ئەم دنیایەدا نیە سیاسییەکانی هێندە وەک هەرێمی کوردستان ناڕاستگۆبن لەگەڵ خەڵکدا."
دەشڵێت "دەرفەتێکی زێرین هاتە بەردەم ئێمە کاتێک نوێنەری ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنساو یەکێتی ئەوروپا هەموو داوایانکرد کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ببەنە ئەنجومەنی ئاسایش."
هاوکات کۆمەڵێک و تەوەرەی گرنگ لەم مێزگردەدا باسکراون کە پەیوەندییەکی قوڵیان هەیە بە باردۆخی سیاسی و حکومڕانی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە...
Your browser doesn’t support HTML5