لەم وتوویژە لەگەڵ نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی سەباح یاسین باس لەو دۆخە دژوارە کراوە کە هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە، وەک دەرکەوتووە، کۆتاییەکەی گەرانەوەیە بۆ دەستور و وتویژ کردن لەگەڵ حکومەتی عێڕاقی، لەو بارەیەوە بەڕێز سەباح دەڵێت "ئەو دەستوورە کە بارزانی وتاڵەبانی واژۆیان کردووە، هیچ حیسابێک بۆ پێشمەرگەو جوگرافیا نەکراوە، ئەوەی عەبادیش دەلیت شیمالی عێڕاق، ئەوەش دەستورییە."
سەباح لە درێژەی وتوێژەکە باس لەو نهێنیانە دەکات کە ئاشکرا بوون، دەشڵێت "هەر لایەو کۆمەڵی نهێنی لایەو نایدرکێنن". سەبارەت بە کورد چی بکات ئەو دەلێت"کورد دەبێت نێت پاک بن لەگەڵ یەکتری، ئەوان بەیەکەوە نان دەخۆن، لە پشتەوە پاشقول لەیەکتر دەگرن، پارتی بە کڕینی چەند بەرپرسێکی یەکێتی دەیویست پاشقول لە یەکێتی بگرێت، باڵەکەی تریش بە شیوەیەکی تر وەڵامی پارتییان دایەوە، ئێستاش ئەگەر خۆساز نەدەنەوە، هیچ لەو گفتوگۆیانەی بەغداد سەوز ناکەن."
Your browser doesn’t support HTML5