دڵشاد شەهاب : بۆ پاراستنی ئارامی کوردستان شانازی بە ڕێگرتن لەو جۆرە خۆپیشاندانانە دەکەین

خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە چەند رۆژێکی خایاندووە بە لای پارتی دیموکراتەوە و لە زاری ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دڵشاد شەهاب دەرئەنجامی ئەو زولم وستەمەیە کە لە ساڵی 2014 ەوە حکومەتی عیراق لە خەڵکی هەرێمی کردووە بە بڕینی بەشە بودجەی هەرێمەکەو قووتی خەڵک، ئامانجەکەشیان روونە "دروست کردنی پشێوی لە نێوان خەڵک و حکومەتەکەیان". بەلای ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دیموکرات بەشێک لە لایەنی سیاسی نەبوونی و نەهامەتی خەڵکیان قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی کاری توندو تیژو کاری تیکدەرانە، دەشڵێت "ئەو خەڵکەی داوای مافی خۆیان دەکەن، رەوایی تیایەو هەقیانە خۆپیشاندان بکەن و نارەزایەتی دەرببڕن، بەڵام دوور لە توندوتیژی و سوتاندنی شوێنی گشتی و ماڵو موڵکی هاولاتیان".

خۆپیشاندان تەنها سنووری پاریزگاری سلیمانی گرتۆتەوە، لە هەولێر پارتی رێگە نادات خەڵک خۆپیشاندان بکات ورێگری دەکەن؟ لەو بارەیەوە دڵشاد شەهاب دەڵێت "ئەگەر پاریزگاری کردنی خەڵکو رێگە نەدانی دروست بوونی پشیوی و پاراستنی ژیانی خەڵکی مەدەنی، وا وەسف بکریت، ئێمە وەکو پارتی شانازی بەو رێگرییەوە دەکەین".

ئەو لەو بارەیەوە زیاتر پی داگیری دەکات لەوەی کە لە دنیادا خۆپیشاندانی ڕەها بوونی نییە "ئەوەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رویدا و بینیمان مەترسیدارە، ناکریت جارەنووسی کوردستان بدەینە دەست قەدەری خۆپیشاندان، تەنها لەبەر ئەوەی پێمان بڵین دیموکراسین و ریگا بە خۆپیشان دان دەدەین، خۆپیشاندانیش ریگاو ریساو یاسای خۆی هەیە."

لەگەڵ قووڵ بوونەوەی ناکۆکی سیاسی نیوان پارتی ویەکیتی ولایەنەکانی دی بە تایبەتی گۆڕان وکۆمەڵ بڕیارییاندا لە حکومەت بکشێنەوە، لەو بارەیەوە دڵشاد شەهاب دەڵێت "ئەوان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا نەبوون، خۆیان بە خاوەنی بارودۆخەکە نەزانی، چوار ساڵە بەشیوەیەک لە شێوەکان لە حکومەتدا بەشداربوون، بەرپرسیارێتی خۆیان دزییەوە، وەزیرەکانیان تا دووا سەموون لەگەڵ حکومەتدا بوون وموچەی خۆیان وەرگرتووە، ئێستاش لەبەر هەڵبژاردن دەچنە دەرەوەی حکومەت."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دڵشاد شەهاب