ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌ سلێمانی ده‌ستده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ خۆپیشاندان

عادل حه‌سه‌ن حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مةریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان بڕیاریان داوه‌ ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ خۆپیشاندان و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاواوه‌ ده‌كه‌ونه‌ ڕێ بۆ نوسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

وتیشی داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن چیدی موچه‌ی مامۆستایان نه‌كه‌ن به‌ قوربانی ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان سوپاسی پشتگیری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام داواكارن له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌ چی تر قووتی مامۆستایان نه‌كه‌ن به‌ قوربانی ململانێ حزبییه‌كانیان.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ڕێباز مەجید