لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستان 300 هەزار دینار وەک کەمترین موچەی خانەنشینی دیاریکرا و حاجی کاروان ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەوبارەیەوە به دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ئەوان وەکو فراکسیۆنی یەکگرتوو پرۆژە یاسایەکیان پێشکەشکردووە کە کەمترین موچەی خانەنشینی هاوشێوەی عێراق بکرێتە 400 هەزار دینار، بەڵام دوای تاووتوێکردنی بابەتەکە لە پەرلەماندا دەنگی پێویستی نەهێناوە.
یاساناسانیش ناکۆکن لەسەر ئەوەی کە دیاریکردنی 300 هەزار دینار وەکو کەمترین موچەی خانەنشینی یاساییە یان نا لە کاتێکدا لە بەغداد 400 هەزار دینار وەکو کەمترین موچەی خانەنشینی دیاریکراوە.
کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی لە موچەی خانەنشینان و 300 هەزار دینار وەکو کەمترین موچەی خانەنشینی دیاریکرا.
Your browser doesn’t support HTML5