سابیر موحەمەد: بڕیاری خانەنشینی پەرلەمان نا دەستورییە

پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان لە هەموارکردنی یاسای خانەنشینی یاسایەکیان تێپەڕاندووە بۆ خانەنشینی خۆیان بە 4 ملیۆن دینار. ئەم بابەتە لە کوردستان بووەتە بابەتی رۆژو و لە زۆر شوێن بە چەندین شێوە گوزاریشتی لێدەکرێت.

لەم بارەیەوە سابیر موحەمەد وەک نووسەر و جاودێری سیاسی لای وایە کە بە پێی بڕگەیەکی دەستوری ئەو یاسایەی پەرلەمان نا دەستورییە، دەڵێت "بەپێی دەستور کەمیان لەو ئەندام پەرلەمانانە سەروو پەنجا ساڵن تاوەکو خانەنشینی بیانگرێتەوە، هەرکات خەڵک بچێتە دادگای فیدڕاڵی و سکاڵا تۆمار بکات ئەو خانەنشینکردنانە هەڵدەوەشێتەوە، نازانم ئەو مەسەلە یاساییەیان چۆن بەسەردا تێپەڕیوە."

لەم کاتەی کە هەرێمی کوردستان بە قەیرانی داراییدا گوزەر دەبێت و ژیانی خەڵک بە سەختی دەڕوات بەڕێوە، ئەم بڕیارە هەڵایەکی گەورەی ناوەتەوە، لەو بارەیەوە سابر دەڵێت "پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی نیشتیمانی نەبووە بەداخەوە حیزبەکان وایان لێکردووە، پەرلەمان کراوەتە مەکرەمەیەکی حیزب بۆ تێر کردنی کدیرە نزیکەکانی دەسەلاتی ئەو حیزبانە، پەرلەمان وەک رۆلەکەی سەیر نەکراوە، بەڵکو وەکو دەسکەوتێکی مادی".

هەرێمی کوردستان لەبەردەم ئەگەری هەڵبژاردندان، ئەم بڕیارە تا چەند کاریگەری بۆ سەر ڕێژەی دەنگدان دەبێت، سابیر وتی "بە دڵنیاییەوە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر دەنگدەر، ئەگەر جارەسەری نەکەن، نارەزایی جەماوەری سەرتاسەری لێدەکەوێتەوە، هەروەها نەمانی متمانەی خەڵک بە حیزبەکان وبەو پەرلەمان تارانەش کە دەچنە پەرلەمانەوە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سابیر موحەمەد