هەر کە هەرێمی کوردستان پێدەنێتە مانگی سێ وە کۆمەڵێک یادو کارەسات و بیروەری خۆیان دەکەن بە نێو شەقام و ژیانی گشتی هاوڵاتیاندا، هەر لە یادی راپەڕینەکەی ساڵی 1991 ەوە تا 8 مارس کە رۆژی جیهانی خانمانە، هاوکات یادی هەڵەبجەو و نەورۆز و کۆمەڵێک یادی دیکەش. بەڵام کۆی پرسی ژنان لەدەرەوەی ئەو یاد و ئاهەنگێڕانە جێی پرسیار و توێژینەوە رژدە. هەندێک پێنوایە کە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مافەکانی خانمان چەند هەنگاوێک لەپێش تەواوی عێراقەوەن، هیچ نەبێت لەسەر کاغەز و یاساکان. بەڵام لەڕاستیدا توێژەرەوان و رۆژنامەوانان رایەکی جیاوازیان هەیە و رەخنەی رژدیان لەوبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.
ئاسۆ جەبار بۆ هەڵدانەوەی دیوە تاریک و خەمبارەکەی پرسی کچان و خانمانی هەرێمی کوردستان وتووێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و چالاکوان نیاز عەبدوڵادا سازکردووە...
نیاز دەڵێت "لەساڵانی شۆڕشدا پێشێلکاری بەرامبەر مافی مرۆڤ و مافی ژنان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ئەنجام دراوە و چەوسانەوە لەسەر بنەمای جیندەری ئەنجامدراوە."
دەشڵێت "بەرهەمی ئەم 27 ساڵەی رابردووی حکومڕانی هەرێمی کوردستان تیایدا زیاتر لەقوربانیانی هەڵەبجە ژن بووە بە قوربانی."
هاوکات "ئەم حیزبە سیاسیانە دەیان ماڵپەریان دروستکردووە بەناوی خۆیان یان بەناوی خوازراوەوە، رۆژانە سەرقاڵی تانەلێدانن لە ژنان و دروستکردنی گرتە ڤیدیۆیی و شێواندنی وێنەکانیان و ناوزڕاندنیان." هەروەها "ئەوان لەدوو ئاستی ئاینی و پێگەی کۆمەڵایەتییەوە دەیانەوێت ئەو ژنانە بشکێنن...."
هەروەها نیاز عەبدوڵا دەشڵێت "بەڵگەش هەیە ئەم ناوەندانە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات و بە هاوکاری دەزگا فەرمییەکانی حکومەت و دەزگای زانیاری و پاراستن و دامەزراوەکانی ترەوە کار بۆ تێکشکاندنی ئەم کەسایەتیانە دەکرێت."
Your browser doesn’t support HTML5