دوای ئەوەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی به ڕابەرایەتی عەمار حەکیم، نووسینگەی خۆی له شاری سلێمانی کردەوە لە ئێستادا چەند کەسایەتییەکی دیاری نێو بنەماڵەی شێخ مەحمودی حەفید نووسینگەکە بەڕێودەبەن و نەوەیەکی شێخ مەحمودی حەفید لەسەر لیستی ڕەوتی حیکمە کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پارێزگای سلێمانی.
سەید عیسا بەرزنجی، ڕێکخەری ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی له پارێزگای سلێمانی به دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند که ئەوان پڕۆژه و پەیڕەوی خۆیان هەیه و چاوەڕوانن که دەنگی عێراقییەکان بەدەستبهێنن به کوردستانیشەوه.
شێخ موستەفای حەفید که دەکاته نەوەی شێخ مەحمودی حەفید بووەته بەڕێوبەری نووسینگەی سلێمانی ڕەوتی نیشتیمانی حیکمه و سەید عیسا باسیشی لەوه کرد ئەوان لەسەر ڕێبازی شێخ مەحموودی حەفید دەڕۆن و لە پەراسووەکانی ئەوەوە زیندووبوونەتەوە.
هەروەها وتیشی که جیاوازی نەتەوه و مەزهەب له نێوان ئەوان وەکو بنەماڵەی حەفید و ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەر به عەمار ئەلحکیم نەبووەته ڕێگر لەوەی کار نەکەن و بەیەکەوه ڕێکنەکەون.
لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چەندین پارت و لایەنی سیاسیی تازه هاتوونەته نێو گۆڕەپان و لەسەر دەنگی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کێبڕکێ دەکەن.
Your browser doesn’t support HTML5