ڕابوون مه‌عروف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ،ده‌ڵێت"ئامانجمان ئه‌وه‌یه لیستی نه‌وه‌ی نوێ ببێته یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێت،له‌هه‌ولێر ئێستا هێزی سه‌ره‌كی و لهڕكابهره سهرهكیهكانین."
ڕابون مه‌عروف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌وه‌ی نوێ له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ئێمه هێزێكی تازه‌ین،نه‌ك له‌كوردستان له‌هه‌ندێك شاری دیكه‌ی عیراقی عه‌ره‌بیش لیست و كاندیدمان هه‌یه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لایه‌نه كوردییه‌كانی له‌ڕابردوودا له‌به‌غداد به شكستخواردوو ناوبرد و وتی"ئێمه پێمان وایه ئه‌و سیاسه‌ته ته‌قلیدیه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دۆزی كوردی كردووه شكستی خواردووه چونكه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌كو ئه‌وله‌ویات چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌گرتووه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند حیزبێكی سیاسی و بنه‌ماڵه‌یه‌ك ئه‌وله‌ویه‌ت بووه به‌سه‌ر دۆزی كوردی بۆیه ئه‌م دیده‌ی پارتی وه یه‌كێتیش شكستی خواردووه وه لهڕیفراندۆمهكهی (٢٥)ی سێپته‌مبه‌ری ڕابردوو ئه‌وه به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت كه له‌كوردستان دوو ئاڕاسته هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد یه‌كیان له‌سه‌ر بنه‌مای قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه نه‌ته‌وه‌یی و تائیفیه‌كان ،دووه‌میش له‌سه‌ربنه‌مای پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان كه ئێمه سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین ئێمه له‌دوای ڕیفراندۆمه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و عیراق و ناوچه‌كه باشتر گوێمان لێده‌گیرێت وه ئه‌م دیده‌ی ئێمه چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه بۆ كێشه‌كانی كورد."
ڕابون مه‌عروف وتیشی"به‌كرده‌وه پارتی و یه‌كێتی له‌كوردستانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی دۆزی كوردیان كردووه بۆ مه‌به‌ستی حیزبی خۆیان به‌كارهێناوه كێشه نه‌ته‌وه‌یی و تائیفیهكانیش له‌به‌غداد زیادیكردووه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه نمونه‌یه‌كی وه‌ك ڕۆژئاوای كوردستان بمانتوانییه جێ به‌جێ بكه‌ین ئه‌وكات ده‌مانتوانی بهودیده ئه‌و حوكمه‌ته شۆڤینیه له‌به‌غداد لاواز بكه‌ین نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه كاركردنمان ببێته هۆی به‌هێزكردنی ئه‌و حكومه‌ته."
ڕابون مه‌عروف باسی له‌وه‌شكرد"ئێمه چاومان له‌وه‌یه كاریگهرییهكانمان له‌كوردستانه‌وه بگوازینه‌وه بۆ عیراق و ناوچه‌كانی تر ،ئێمه لیستمان له‌ناوچه‌كانی تر هه‌یه چاومان له‌وه‌یه كورسی بهێنین به‌تایبه‌ت له‌به‌غداد ئه‌گه‌ر كورسی له‌و شوێنه عه‌ره‌بیانه بهێنین بێگومان ۆ ئێمه باش ده‌بێت."
ڕابون مه‌عروف ڕهتیكردهو به‌شداری كردنی كورد به‌فره لیستی زیانی بۆ كورد هه‌بوبێت و ده‌ڵێت"فره لیستی زیان نادات له‌كورد چونكه كورسیه‌كانی كورد له‌پارێزگاكان دیاریكراوه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وه‌ك لیستێكی كوردی ئاماده‌ی هاوپه‌مانێتی و یه‌ك لیستی بوون له‌ڕابردوودا؟ڕابوون مه‌عروف وتی"ئێمه ئاماده‌نین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین وه ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ناكه‌ین كه ده‌چنه بن شانی پارتی و یه‌كێتی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌یان."
جه‌ختیشیكرده‌وه"ئێمه جگه له‌پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌كرده‌وه بیسه‌لمێنن جیاوازن له‌پارتی و یه‌كێتی ئامادهكراوهین بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك."
ده‌رباره‌ی پێشبینی بۆ ڕێژه‌ی ده‌نگی كورسیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان؟ڕابوون مه‌عروف وتی"له چوار پارێزگاكه‌ی كوردستان له هێزه ڕكه‌به‌ره سهرهكیهكهین،له‌هه‌ولێر به ئامانجی یه‌كه‌م بوون كارده‌كه‌ین، ئامانجمان ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م لیست بین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی لیستی نه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری چ حیزبێك ده‌بێت؟ڕابوون مه‌عروف وتی"له‌هه‌موو حیزبه تهقلیدییهكانهوه ده‌نگمان بۆ ده‌ده‌ن هه‌م له دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌م له‌حیزبه ته‌قلیدیه‌كانی تر كه‌پێشتر ده‌نگیان پێداون ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌نه‌وه‌ی نوێ وه له‌و (٥٠٠)هه‌زار كه‌سه‌ی ئه‌مجاره شمولی ده‌نگدان ده‌كه‌ن ئومێدمان هه‌یه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگ بده‌ن به‌نه‌وه‌ی نوێ."
له‌باره‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خستیانه‌ڕوو چ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌رله‌مانی عیراقه‌وه هه‌یه؟.ڕابوون مه‌عروف وتی"ئه‌و ستراتیژه‌ی خستمانه ڕوو په‌یوه‌ندی نیه به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌وه دیدی دور مه‌ودای جوڵانه‌وه‌ی نوێیه،وتومانه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی نوێ بێته ده‌سه‌ڵات له‌ساڵی یه‌كه‌م چواره‌م تا ٢٠٣٣ ئه‌وكارانه ده‌كات."
Your browser doesn’t support HTML5