دوو کچی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا خەڵاتدەکرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵانە گەنجانی پێشەنگ و سەرکەوتوو خەڵات دەکات بەپێی پرۆگرامی خەڵاتی رێبەرانی گەنجان لەجیهاندا. ئەمساڵ لە سازکردنی ئاهەنگێکی شایستەدا لە پایتەختی ئەمریکا لە واشنتن بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی کاروباری گەنجان و رێکخراوە شارستانی و ناحکومییەکان خەڵاتی 10 گەنجی سەرکەوتوویان کرد، کە پێکهاتبوون لە گەنجانی ئەم وڵات و نەتەوانە: هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەندەنوسیا، لیتوانیا، تورکیا، بەنگلادیش، یەزیدییەک لە لیتوانیاوە، پاکساتن، نەرویج، باشوری ئەفریکا، پەنەما و تاجیکستان.

شایەنی باسە دوو خاتونی گەنجی کورد خەڵاتکران، زینە سالم حەسەن حەموو کە خاتونێکی یەزیدییە و یەکێک بووە لە قوربانییەکانی داعش، هاوکات خاتوو سارا عەبدوڵا عەبدولرەحمان یەکێکە لە چالاکوانە شارستانییەکانی بواری گەنجان و ژنان و مناڵان لەشاری کەرکوک...

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەو خەڵاتە جیهانییەو پڕۆژەو چالاکییەکانی خاتوو سارا عەبدوڵا ئەم وتوێژەی لەگەڵدا سازکردووە..

سارا عەبدوڵا دەڵێت "کاری ئێمە ئەوەیە کە خەڵک یەکتر قبوڵ بکەن بەتەواوی جیاوازییە هزری و نەتەوەیی و ئاینییەکانیانەوە."

دەشڵێت "ئێمە تەنها کار بۆ خەڵکی کەرکوک ناکەیەن، بەڵکو بۆ ئاوارەکانی تکریت و موسڵ و ناوچەکانی دیکەش دەکەیەن کە هاتونەتە کەرکوکە."

هاوکات دەڵێت "ئێمە باوەڕمان وایە بەڵێ خەڵک دەتوانن بەیەکەوە بژین ئەگەر زۆریش جیاواز بن."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سارا عەبدوڵا