بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" گرفت و جیاوازی له‌نێوان په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه له‌سه‌ر دوو خاڵی پڕۆژه یاسای چاكسازی كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان مافی حكومه‌تی هه‌رێمه نوێنه‌ریان له‌گفتوگۆی یاساكه‌دا ئاماده‌بێت ئه‌مه‌ش بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی یاساكه لم كاته‌دا بۆ گفوگۆی ناو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌شێك له‌و فراكسیۆن و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كاتی خۆی چه‌واشه‌كارییان كرد و خه‌ڵكیان دژی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان جوڵاند ئێستاش ده‌یانه‌وێت هه‌مان كاربكه‌ن، له‌كاتێكدا په‌یڕه‌وی ناوخۆیان خوێندۆته‌وه كه‌چی دێن قسه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه پارتی و یه‌كێتی به‌هیچ جۆرێك گرفت نین له‌به‌رده‌م پڕۆژه یاسای چاكسازی به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی ململانێكان بۆ شكانی یه‌كتره ئه‌وه‌نده ململانێكان له‌سه‌ر به‌رژه‌وندی گشتی نین ئه‌مه وایكردووه ناوێكی ناشرین له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان دروست بێت "
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق له‌میانه‌ی وتوێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هۆكاری نه‌خستنه به‌رنامه‌ی كاری پڕۆژه یاسای چاكسازی بۆ گفتوگۆی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه وتی" ڕاسته گفتوگۆی پڕۆژه یاسای چاكسازی له‌لیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ته‌واو بووه به‌ڵام پاش ته‌واوبونی ڕاپۆرتی لیژنه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم داوای كرد ده‌رفه‌تی پێبدرێت تا نوێنه‌ریان ئاماده‌بێت چونكه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی ئابورییان هه‌یه ده‌بێت نوێنه‌ری حكومه‌ت ئاماده‌بێت."
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وتیشی" من تێناگه‌م ئه‌و كاته‌ی یاساكه په‌سه‌ندكرا عه‌یبی نه‌بوو به‌ڵام كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار و فڕاكسیۆنی جیاواز هاتن لێدوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان دا، خه‌ڵكیان چه‌واشه‌كرد و جوڵاند ئێستا كه یاساكه له‌نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تدا كێشه‌ی له‌سه‌ره ده‌ڵێن با یاساكه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان."
به‌ڵام سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌خاڵی ناكۆكی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان كرد له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی هه‌رێم، له‌و ڕوه‌وه وتی" با من به ڕاشكاوانه بیڵم گرفته‌كه لسه‌ر دوو خاڵه، یه‌كه‌م بابه‌تی كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی، حكومه‌ت ده‌ڵێت من له ئێستادا چوارسه‌د هه‌زارم پێ‌نادرێت و ئه‌و سێ سه‌د هه‌زاره‌م پێده‌درێت كه به ئاماده‌بونی وه‌زیری حكومه‌ت په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردووه، دووه‌م بابه‌تی ده‌رماڵه‌كانه، له‌لای به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی لیژنه‌كاندا ئه‌و بۆچونه‌یان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌ناو یاساكه‌دا ده‌رماڵه‌كان ڕێكبخرێت ئه‌وا زۆربه‌ی ده‌رماڵه‌كان نامێنن بۆیه ده‌بێت چۆن كاتی خۆی حكومه‌ت به‌ڕێنمایی ده‌رماڵه‌ی ڕێكخستووه هه‌ر به‌وشێوازه‌ش خۆی به ڕێنمایی ڕێكی بخات و پێداچونه‌وه به ده‌رماڵه‌كاندا بكات، چونكه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته بۆیه په‌رله‌مان نایه‌وێت ئه‌و بابه‌ته به‌یاسا ڕێكبخات ئه‌م دوو خاڵه گرفت و جیاوازی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانه بۆیه وه‌ك وتم مافی خۆیه‌تی حكومه‌ت بێته په‌رله‌مان قسه له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بكات چونكه ڕه‌هه‌ندی دارایی هه‌یه، ئه‌مه جیاوازیهكهیه بۆته به‌ربه‌ست نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بوبێته به‌ربه‌ست."
له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا پڕۆژه یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌وه په‌سه‌ندكرا به‌ڵام دوای ده‌ربڕینی ناڕهزهیی و دروستبونی ڕای گشتی له‌سه‌ر یاساكه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه و پێداچونه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه‌ی دا بۆ كۆبونه‌وه‌كان.
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وت" به‌ڕاستی ئێمه له‌به‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گلله‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵك پڕۆژه‌كه‌مان گه‌ڕانده‌وه كاتی خۆی، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه مایه‌یی نیگه‌رانیه به‌شێك له‌فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتارانن كه كاتی خۆی چه‌واشه‌كاریان كرد خه‌ڵكیان دژی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاندا له ئێستادا كهبابهتهكه په‌یوه‌ندی به قوتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه خه‌ریكی دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ن ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك دوباره چه‌واشه بكه‌نه‌وه."
ڕاشیگه‌یاند" ئه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتن نیه له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌و په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنانه چونكه ئه‌وه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه كه حكومه‌ت مافی خۆیه‌تی نوێنه‌ری ئاماده‌بێت له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی داراییان هه‌یه، هه‌مویان په‌یڕه‌وییان خوێندۆته‌وه، بۆیه به‌ڕاستی پێم سه‌یره به‌وشێوازه قسه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه به‌شێكه له‌و ململانێ سیاسیه‌ی كه بۆ شكاندنی لایه‌نه‌كان له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه ته‌نانه‌ت زۆرجار خه‌ڵكیان دژی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مان هانداوه ئه‌مه‌ش جگه له ململانێ سیاسیه‌كه هیچی تر نیه."
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه پارتی و یه‌كێتی وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ربه‌ست بن لهگهڕانهوی پڕۆژه یاسای چاكسازی بۆ كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان له‌و ڕوه‌وه وتی"ئه‌و پڕۆژه‌یه كاتی خۆی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده‌كرا كه پارتی و یه‌كێتین، دووه‌م كه له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له پارتی و یه‌كێتیه، هه‌روه‌ها به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی په‌سه‌ندكرا، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی گرفته به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنانهن كه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، بارگرانی زۆر له‌م كاته‌دا بۆ حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن تا حكومه‌ت نه‌توانێت پڕۆژه‌كه وه‌ك خۆی جێ به‌جێ بكات."
دوپاتیشیكرده‌وه " ئه‌گه‌رنا ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هیچ گرفتمان نیه له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی ململانێكان بۆ شكانی یه‌كتره ئه‌وه‌نده ململانێكان له‌سه‌ر به‌رژه‌وندی گشتی نین ئه‌مه وایكردووه ناوێكی ناشرین له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان دروست بێت."
له‌باره‌ی چاره‌نوسی پڕۆژه یاسای چاكسازی و پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ده‌كه‌وێته خولی داهاتووی په‌رله‌مان وه‌ك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران پێشبینی ده‌كه‌ن ؟ بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان وتی" به‌ڕاستی چاره‌نوسی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه."
ئه‌م قسانه‌ی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه دوێنێ پێنج شه‌ممه حاجی كاروان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" " هۆكاری پشتگوێخستنی پڕۆژه چاكسازیه‌كه ته‌نها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وانیش به ته‌وجیهی سه‌ركردایه‌تی و حیزبه‌كانیان پشتگوێ‌یان خستووه،بۆ ئەوەی دەنگەکانیان کەم نەکات چونکە زیاتر لە سەد هەزار کەس سوودمەندە بە قاچاغ، دزێتی ، پارە خواردنی حەرامی ئەم میللەتە ههرلهوان هه‌یه(٣-٦)موچه‌ی هه‌یه، کە ئەوانە نامێنن کاریگەری لەسەر دەنگی ئەوان هەیە چونکە ئەمانە دەنگدەری ئەوانن، بۆیە ئێستا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پێشە نایهێنن هەر ڕەنگە بکەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمان هاوكات ده‌شڵێت: خه‌ڵكی وا هه‌یه له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی به‌ناوی هێز و میحوه‌ره‌وه هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه."، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه جێ به‌جێ بكرێت ئه‌مانه هه‌مووی نامێنن، بۆیه ڕه‌نگه بكه‌وێته خولی داهاتووی په‌رله‌مان."
Your browser doesn’t support HTML5