به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا نێردراوه، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو له‌سنوری پارێزگاكه زیاتر له(٥١) تۆن خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون."
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو" لە بەردەوامی گەڕان و پشكنینی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوودا بەناو بازار و چێشتخانە و كۆگاكان و شوێنە گشتییەكاندا دەستگیراوە بەسەر بڕی (51400) پەنجاو یەك هەزار و چوارسەد كیلۆگرام خۆراك و موادی ماوەبەسەرچوودا."
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" بەپێی ئامارێك كە لیژنەی لەناوبردن سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە كۆتایی مانگی شەشدا بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی (2834) سەردانی لیژنە هاوبەشەكان، بڕێكی زۆر خۆراك و موادی ماوەسەرچوو كە بۆ بەكارهێنان گونجاو نەبوون لەناو بازاڕ و شوێنەگشتییەكاندا كۆكراونەتەوە و هەر جۆرە و بەپێی تایبەتمەندی لەناوبراون. خۆراكەكانیش بریتیبون لە (خۆراكی منداڵان و خواردنەوەی كهولی و گۆشتی ئاژەڵ و گۆشتی ئامادەكراوی گەص و برنج و نوقڵ و چكلێت و هەنگوین و جگەری توركی و شەربەت و شیری نیدۆ و كیكۆز و قاوە و ئاوی كانزایی و میوەی جۆراوجۆر و دۆشاوی تەماتە و ترشیات و خواردنی لە قوتونراو. لە هەمان كاتیش‌دا بڕێكی زۆر موادی جوانكاری ئافرەتان و موادی پاكەرەوە و دایبی و قاپی سەفەری بەهۆی نەشیاوییان بۆ بەكارهێنان و بەسەرچوونی ماوەی بەكارهێنانیان لەناو براون."
قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ئەمە لە كاتێكدا سەرباری ئەم بڕە خۆراك و موادە بەسەرچوانە كە لیژنەی لەناوبردن لەناوی بردوون، بەشێك لە لیژنەكانیتری سەر بە لیژنە هاوبەشەكان راستەوخۆ بڕێك خۆراكیان تەلەف كردووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ لیژنەی لەناوبردن."