حاكم ئازاد حه‌مه ئه‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق ده‌ڵێت" كێشه و گرفته‌كانی ڕۆژنامه‌نوسان كه‌زۆر جار له‌ڕێگریكردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندی به نا پڕۆفیشناڵی ڕۆژنامه‌نوسه‌كه خۆیه‌وه هه‌یه هه‌ندكجاریش ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌كاری ڕۆژنامه‌وانی تێناگه‌ن، ده‌شڵێت" بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته چه‌ندین هه‌وڵمان داوه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پێمان ده‌ڵێن ده‌بێت خۆمان دیاریبكه‌ین كێ له‌ده‌زگایه‌كی دیاریكراوی میدیا ڕۆژنامه‌نوسی پڕۆفیشناڵه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌كوردستان جگه له‌وه‌ی وه‌ك ناحه‌ز و دو‌ژمنێك سه‌یری ڕۆژنامه‌نوس ده‌كرێت، هاوكات تۆمه‌تی نابه‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و نیشتمانی ده‌خرێته پاڵ"
حاكم ئازاد حه‌مه ئه‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق له گفتوگۆیه‌كی ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی كوردستان و ڕێگرییه‌كان له ڕووماڵی ڕۆژنامه‌نوسان له‌كاتی ڕووداوه‌كاندا وتی" له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان مافی خۆیانه هه‌ندێك زانیاری بشارنه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایشی گشتیه‌وه هه‌یه تا تیرۆریستان سودی لێ نه‌بینن له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یدا، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه ڕێگری بكرێت له‌ڕۆژنامه‌نوسان، بۆیه ڕێگری له‌ڕۆژنامه‌نوسانیش ده‌كرێت چونكه سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانن، به‌پێی یاسای ژماره(٣٥)ی كاری ڕۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژنامه‌نوس له‌كاتی ئه‌ركدا وه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ته ، ئێمه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوینه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به‌داخه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌رنه‌بوون و به‌رده‌وامن."
نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نسان له‌باره‌ی هۆكاری به‌رده‌وام دووباره بونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له‌كوردستان وتی" هۆكاره‌كه‌ی ڕه‌نگه ناپیشه‌یی ڕۆژنامه‌نوسه‌كه خۆی هه‌ندێكجار هۆكاربن، به‌ڵام ده‌بێت داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش ڕابهێنرێن كه‌چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن له‌كاتی ڕوداوه‌كاندا هه‌میشه وه‌كو ناحه‌ز و دو‌ژمنێك سه‌یری ڕۆژنامه‌نوس كراوه تۆمه‌تی وای خراوه‌ته پاڵ كه ڕۆژنامه‌نوس به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و نیشتمانی نیه و پابه‌ند نیه به‌بابه‌ته‌كانی نیشتمانی و ئاسایشی گشتی، به‌ڵام من پێم وایه هۆكاره‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه له‌كاری ڕۆژنامه‌وانی."
حاكم ئازاد نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌داواكارییه‌كی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد له‌سه‌ندیكا تا كۆتایی به ڕێگری و توند تیژییه‌كان به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان بهێنرێت و وتی" هه‌ندێكجار ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پێمان ده‌ڵێن ده‌بێت بزانین كێ ڕۆژنامنوسه كێ ڕۆژنامه‌نوسی پڕۆفیشناڵه له‌ده‌زگایه‌كی دیاریكراو بێت."
له‌باری ئه‌وه‌ی كێ مافی داوه به‌ده‌زگای ئه‌منی كه ئه‌وان دیاری بكه‌ن ڕۆژنامه‌نوسی پڕۆفیشناڵ و ده‌زگای دیاریكراو كێیه؟ حاكم ئازاد وتی" ئه‌وه مافی ئه‌وان نیه بێگومان، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بزانن كێ له‌ده‌زگاكه ڕۆژنامه‌نوسه و لێكتێگه‌یشتن بكرێت ئێمه‌ش ده‌توانین باجی تایبه‌ت بكه‌ین له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌ڕی داعش هات به‌سه‌ردا نه‌مانتوانی ئه‌وه بكه‌ین."
نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان درێژه‌ی به‌داواكارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و حكومه‌ت دا بۆ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان تا كۆتایی به‌ڕێگری و توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نسان بهێنرێت و وتی" قسه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ئه‌جێندای زۆری هه‌رێمی به‌ڕێوه‌ن، ئه‌وه توركیا، ئێران، هه‌روه‌ها عیراق قسه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌نوس ده‌بێت جیابكرێته‌وه، چونكه حكومه‌ت پێی وایه زۆر و بۆری له‌ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه."
حاكم ئازاد ڕاشیگه‌یاند" میدیا ده‌بێت بزانێت ئازادی به دروشم دروست نابێت، میدیا ده‌بێت قازانج بكات و سه‌نعه‌تكاربێت، من پێم وایه ئه‌وه‌ی له‌كوردستان به‌ناوی میدیا هه‌یه وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه زۆر فاڕگۆنی زیاده‌ن و ده‌بێت ڕێكبخرێنه‌وه ."
Your browser doesn’t support HTML5