پاش دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە و لە مانگی 9 ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، ئایا ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پڕۆسەیە چۆن دەبێت؟ ئایا هیچ پێشنیازگەلێکی دیاریکراو لەئارادایە بۆ دواخستنی وادەکە یان پێکەوە گرێدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستاندا؟ ئایا دامەزراوە حکومی و حیزبی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و خودی کۆمەڵگەی کوردی ئامادەن بۆ ئەم هەڵبژاردنە؟ سەرباری تەنگەژە سیاسی و قەیرانە ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی خراپی بژێوی ژیان خەڵک بە گشتی ئایا چ ئامادەکارییەکی ئیداری و شارستانی بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوەو دەکرێت؟ ئایا تۆماری دەنگدەران لە ناوی دووبارەو مردوو و زیادە پاککراونەتەوە یان نا؟
ئاسۆ جەبار بۆ تیشکخستنە سەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندییەکی راستەوخۆیان هەیە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە وتووێژی لەگەڵ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان خەسرەو گۆڕاندا سازکردووە....
خەسرەو گۆران دەڵێت "ئەم هەڵبژاردنە تەنها هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە، هیچ باس لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و سەرۆکایەتی هەرێم نەکراوە."
دەشڵێت "ئەو کێشانەی لەهەڵبژاردنی عێراقدا هەبوو بڕوا ناکەم دووبارە ببێتەوە."
هاوکات خەسرەو گۆران پێشیوایە کە "کۆمسیۆن لەکاتی ریفراندۆمەکەوە تۆماری دەنگدەرانی پاککردۆتەوە..."
هاوکات دەشڵێت "بە ئارەزووی حیزبەکان هەڵبژاردن ناکرێت، کاتێک باشبوو بۆ ئەو حیزب یان ئەم حیزب هەڵبژاردن بکرێت یان نا..."
Your browser doesn’t support HTML5