سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان (میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور) ده‌ڵێت" داعش و قاعیده و ئه‌و فكره توندڕه‌وانه‌ی له عیراقدا دروست بوون ئه‌و مه‌جاله‌ی بۆیان دروست بووه ئه‌و كێشانه‌ی له عیراقدا بونیان هه‌یه ئه‌وه هه‌روه‌ك خۆی به‌رده‌وامه بۆیه ئه‌و فكره‌یه ناڕوات تا عیراق به‌م دۆخه بێت یه‌كپارچه بێت ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نابن, هه‌موو دنیا ئه‌مه ده‌زانن. ده‌شڵێت" ڕاسته داعش له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه وه‌ك جاران پایته‌خت و خه‌لافه‌تیان نه‌ماوه ئێستا زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی و گه‌ریلایی ده‌كه‌ن به‌ڵام له هه‌ندێك شوێنی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك شه‌وانه داعش له حكومه‌تی عیراق به‌هێزترن."
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له قه‌زای مه‌خمور و چیای قه‌ره‌چوخ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدرا، سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی باڵای پێشمه‌رگه كه به‌رپرسی میحوه‌ره‌كه‌یه له میانه‌ی به‌شی یه‌كه‌می وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له ئۆپراسیۆنه‌كه كرد و وتی" ئۆپراسیۆنه‌كه هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش كه له‌و ناوچانه هه‌بوون زۆرجار ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ حه‌ویجه و ئه‌و ناوچانه زۆر جار به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان زانیاریان له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه و لێیان دراوه، ئه‌مجاره‌ش به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێش وه‌خته كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ڕێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵ و تونێل و شوێنی مانه‌وه‌یان په‌یداكرا له‌و ناوچه شاخاویه بۆیه بڕیاردرا ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش بۆ ڕوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه ده‌ست پێبكرێت."
به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتیشی" له ئۆپراسیۆنه‌كه توانرا نزیكەی (٣١) خاڵی داعش بۆردومان بكرێت و شوێنی مانه‌وه‌یان كه بریتی بوو له هۆتێل و ئه‌شكه‌وتی بچوكی مانه‌وه ژماره‌یان (١٥)شوێن بوو هه‌موویان خاوێن كرانه‌وه."
وتیشی" هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه به تایبه‌تی له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ بۆ یه‌كه‌م جاربوو هه‌لیكۆپته‌ری ئەپاچی به‌كاربهێنن له بۆردومانكردندا وه یه‌كه‌مجاربوو هێزه تایبه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بڕۆن."
له‌باره‌ی هاوكاری و به‌شداری چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) كه له مه‌خمورن له ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان؟ سیروان بارزانی وتی" ئه‌وان هیچ هاوكاریه‌كیان نه‌كردوین وه هیچ په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كه‌وه نیه، نازانین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه له پێشتردا هاتن بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كه‌ی كوردانی باكور له‌وێ ماون یاخود نا؟ به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان له‌وێ ماون به‌ڵام هیچ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كمان نیه و نه‌بووه."
به‌بـڕوای سیروان بارزانی "داعش ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه" وتیشی" داعش ئێستا زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی و گه‌ریلایی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێزه‌یان نیه كه بتوانن شارێك یا شارۆچكه‌یه‌ك بگرن، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌شوێنه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت شارۆچكه بچوكه‌كان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه بتوانن شوێن داگیر بكه‌ن."
پێشتر سه‌باح نوعمانی وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراقی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ناوبراودا ڕایگه‌یاندبوو" داعش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له عیراق كۆتایی هاتووه، به‌ڵام له‌ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه هێشتا له عیراقدا ماون، ده‌زگای دژه‌تیرۆر و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ له ناوبردنی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه."
به‌ڵام سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆچونی پێچه‌وانه‌تری هه‌یه ئه‌و پێی وایه تا عیراق یه‌ك پارچه بێت ئه‌م گروپه‌توندڕه‌وانه له عیراقدا ده‌مێنن له‌و ڕوه‌وه وتی" داعش و قاعیده و ئه‌و فكره توندڕه‌وانه‌ی له عیراقدا دروست بون ئه‌و مه‌جاله‌ی بۆیان دروست بووه ئه‌و كێشانه‌ی به‌داخه‌وه له‌عیراقدا بونیان هه‌یه ئه‌وه هه‌روه‌ك خۆی به‌رده‌وامه بۆیه ئه‌و فكره‌یه ناڕوات تا عیراق به‌م دۆخه بێت یه‌كپارچه بێت ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نابن هه‌موو دنیا ئه‌مه ده‌زانن."
بارزانی وتیشی" ڕاسته داعش له ڕووی سه‌ربازیه‌وه وه‌ك جاران پایته‌خت و خه‌لافه‌تیان نه‌ماوه به‌ڵام بڵێین جموجۆڵی عه‌سكه‌ریان نه‌ماوه نه‌خێر ناڕاسته، به‌تایبه‌ت له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و حه‌ویجه به تایبه‌ت له‌و ناوچانه به‌شه‌و داعش به‌هێزترن له حكومه‌تی عیراقی له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك - به‌غدا خه‌ڵك ده‌گرن سه‌رده‌بڕن له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی ڕابردوو به‌ده‌یان خه‌ڵكیان گرتووه و سه‌ریان بڕیووه."
Your browser doesn’t support HTML5