هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر

وێنه‌ ... شاری هه‌ولێر- فۆتۆ- ئه‌حمه‌د زێباری

كاتژمێر(7:45) خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی عیراق. چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر و چونه‌ ناوه‌وه‌ بۆ ناو بیناكه‌ كه‌ تائێستا ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌وته‌ی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر دیارینه‌كراوه‌.

په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌شاری هه‌ولێر ( ئه‌حمه‌د زێباری) له‌نزیك بینای پارێزگای هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و له‌چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆشدا له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا( VOA Kurdish ) دیمه‌نه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ گواسته‌وه‌."

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگاری هەولێر بە په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" ئەمڕۆ کاتژمێر (7:45) بەکاتی هەولێر دوو چەکدار چوونەتە نێو بینای پارێزگای هەولێر کە کەس نازانێت کێن؟ هێشتا دیارنیە."

لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە ، جێگری پارێزگاری هەولێر وتی" پۆلیسێک بریندارە و ئاسایش چووتە نێو بینای پارێزگا و لە نهۆمی دووەمدان ."

ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێ دەکرێتەوە