سۆران عومه‌ر كادیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌یڵێت" كه گوایه یه‌كێك له‌و "تیرۆریستانه"ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێری ئه‌نجامدا، كادیری حیزبێكی ئیسلامی بووه و كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه و له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حیزبه ئیسلامیه به‌شداربووه، ئێمه به‌زیندووی ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌ده‌ینێ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه به‌ناهه‌ق و بێ به‌ڵگه كۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان ته‌نها" ته‌سفیه‌ی سیاسیه" ، ئه‌گه‌رنا بۆ باسی دوو گه‌نجه‌كه‌ی تر ناكه‌ن كه باوكیان به‌رپرسی سه‌ربازی خۆیانه، یه‌كیان باوكی ڕائیده، ئه‌وی تریان باوكی موقده‌مه، و ده‌مانچه‌ی باوكیان به‌كارهێناوه."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانه‌ی وتووێژكدا له‌گه‌ڵ ژیار محمه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو، وتی"یه‌كێك له‌و "تیرۆریستانه"ی هێرشی كرده سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر ناسنامه‌ی حیزبێكی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی پێ‌بوو ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه بوو هه‌تا له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و حیزبه‌كرد هه‌روه‌ك وێنه‌كانیان بڵاوكرایه‌وه، زانیاری زیاتریش له‌سه‌ر دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی تر له‌دوای ته‌واوبونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكراده‌كرێن، هه‌روه‌ها ده‌شڵت" كرده‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر مه‌به‌ستێكی سیاسی به ئاشكرا له‌پشت بوو."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و وتانه‌دا سۆران عومه‌ر كادیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی كه ڕوده‌دات له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌زگای حكومڕانی و په‌یوندیدار نیه وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ڵكو به‌ناوی ده‌زگای ئه‌منیه‌وه تۆمه‌تی سیاسی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌كرێت ئێمه نیگه‌رانین و به ئاشكرا ئیدانه‌مان كردووه كه له‌هه‌مانكاتدا كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منیه‌كانیشی تێدایه."
سۆران عومه‌ر وتیشی" به‌داخه‌وه دووان له‌و هێرش به‌رانه كوڕی به‌رپرسی سه‌ربازی حیزبێكن، كه‌چی دێن گێچه‌ڵ به كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن و ناوی كۆمه‌ڵ ده‌زڕێنن، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌به‌ستیان" ته‌سفیه‌ی سیاسیه" كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ملی نه‌داوه و به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی هه‌رێم باسی له‌و گه‌نجه كرد كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه گوایه یه‌كێكه له‌هێرشبه‌ره‌كان، وتی" هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه جێی سه‌رنج بوو كه وێنه‌ی ئه‌ندامێكی ئێمه بڵاوكرایه‌وه به‌هه‌ڵه و پارێزگاریش دێت له‌سه‌ر هه‌مان زانیاری هه‌ڵه كۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمه‌تبار ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاوبۆته‌وه ناوی "حه‌مزه محه‌مه‌د"ه، ئێستا له كار و ژیانی خۆیدایه له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، ته‌نها ڕه‌نگه شێوه‌ی ده‌موچاویان له‌یه‌ك بچێت پێم سه‌یره پارێزگاری هه‌ولێر و ده‌زگای ئه‌منی بكه‌ونه هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها زه‌قه‌وه! باشه ئێمه به‌زیندووی ئه‌و گه‌نجه ده‌هێنین ئه‌وكات ئه‌وان ده‌ڵێن چی ؟ چ سیناریۆیه‌كی تریان هه‌یه؟ ئه‌سڵه‌ن جێی پرسیاره به‌لێكچونی ده‌موچاوی دوكه‌س بڵێی گه‌نجه‌كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیه؟! له‌كاتێكدا دوو له‌هێرش به‌ره‌كان چه‌كی باوكیان به‌كارهێناوه كه پله‌ی سه‌ربازییان هه‌یه."
سۆران عومه‌ر دوباره وته‌كانی خۆی دوپاتكرده‌وه و وتی" ئه‌و هێرش به‌ره‌ی ده‌ڵێن گوایه ناسنامه‌ی حیزبێكی ئیسلامی پێبووه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه و له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداربووه ئێمه به‌زیندووی ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌ده‌ینێ ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه به‌ناهه‌ق و بێ به‌ڵگه كۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها وتیشی" ئه‌و قسانه‌ی كاك نه‌وزاد هادی به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ی كرد هه‌مان قسه‌ی به‌رامبه‌ر دوو كادیری ئێمه كرد له‌كاتی "سیناریۆكه"ی به‌رده‌م كه‌ناڵی ڕووداو، هیوادارین پارێزگار به‌خۆیدا بچێته‌وه ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی بێ لایه‌ن هه‌بێت ئه‌بێت پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ڕێ و شوێنی یاساییان له‌دژ بگیرێته‌به‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و په‌رله‌مانتارێكی و ئه‌ندامێكی دروستیان كرد."
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی وت" هه‌ركه‌سیش به‌ڵگه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یان جار بێ منه‌ته با بیده‌نه دادگا، به‌ڵام نه‌ك دادگایه‌ك كه سكاڵاكار و به‌ڵگه ساخته‌كه‌ر و دادوه‌ر هه‌مووی یه‌ك كه‌س بێت ئه‌ویش لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسی خۆی بێت كه بۆ ته‌سفیه‌ی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌م كارانه ده‌كات، ئه‌ویش تاكه هۆكار ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو تاكه لایه‌نی سیاسیه كه‌هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی نه‌گۆڕیووه ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام نازانم كۆمه‌ڵ سكاڵا تۆمارده‌كات یا نا؟ چونكه ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕوای كۆمه‌ڵ ئایا بڕوای به‌داموده‌زگایه‌ك هه‌یه كه هی خۆیان بن ئیتر سكاڵا لای كێ بكه‌ن؟؟ واته سكاڵا دژی پێشێلكاری لای پێشێلكار خۆی تۆمار بكات؟ ."