"بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێت پێویستمان به‌گۆڕینی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌"

عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی

عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ گه‌نجان له‌كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رته‌كانی دیكه‌ زۆر لاوازه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێت پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت.

گوڵپی له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گرفته‌كانی گه‌نجان وتی: ژینگه‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌بار نیه‌،بۆ گه‌نجان به‌تایبه‌تی گه‌وره‌ترین گرفتی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان گرفتی بێ كاری و نه‌بونی هه‌لی كاره‌ .

پێشتر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆستێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوای له‌گه‌نجان كردبوو: تا ده‌رفه‌تی كاریان له‌بواری ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ بۆ ده‌ره‌خست كه‌ هه‌یانه‌ بچن له‌ چێشتخانه‌ یا شوێنێكی دیكه‌ كاربكه‌ن.
به‌ڵام عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: ده‌رفه‌تی كاركردن له‌كه‌رتی تایبه‌ت زۆر زۆر كه‌مه‌، حكومه‌ت له‌كابینه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌ریان له‌كه‌رتی گشتی دانا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگی به‌كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ن ، كه‌رتی تایبه‌ت زۆر زۆر لاوازه‌ ناتوانێت هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت .

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێت پێویستمان به‌گۆڕینی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌رته‌ تایبه‌تیه‌ی هه‌یه‌ له‌ ئاست ده‌ستی كار و بێ كاری گه‌نجانی هه‌رێم نین بێ كار مانه‌وه‌ی گه‌نجان به‌م شێوه‌یه‌ زیان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات .

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتوێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عومه‌ر گوڵپی