هاوژین مەلا ئەمین: لە کوردستاندا حزبی سیاسییمان نییە بەڵکو دوکانی سیاسیمان هەیە

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕووناکبیر و نووسەری کورد هاوژین مەلا ئەمین ڕەخنە لە سیاسەتی حزبە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ئەگرێت و بە بەرپرسیاری یەکەمی قەیرانەکانیان ئەزانێت و دەشڵێت "ئەوەی لە کوردستان هەیە حزبە سیاسی نییە بەڵکو دوکانی سیاسییە."

هاوژین مەلا ئەمین وتیشی "ژیانی سیاسی بەمانایەکی پەیوەست بە ئەخلاق لە کوردستاندا کۆتایی پێهاتووه و ئەوەندەی حزبەکان خەریکی جێبەجێکردنی ئەجێندای هەندێک دەوڵەتی هەرێمایەتین لە ناوچەکه،‌ ئەوەندە لە خەمی خەڵکدا نین."

هەروەهاوتیشی کە هەریەک لە لە دوو حزبی دەسەڵات و حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بەرپرسیارن لە دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و سیاسەتێکی پۆپۆلیست پەیڕەو ئەکەن.

لە کۆتاییدا وتیشی "ئەوەی حزبەکان ئەیکەن مانۆڕێکی سیاسیییە بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی هاوڵاتییان لە کاتی هەڵبژاردن و لەدوای ئەوە مانۆڕەکە کۆتایی پێدێت، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستکردنی نائومێدی لەلای هاوڵاتییان."

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ڕێباز مەجید