د.به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كاندیدی ده‌رچووی فڕاكسیۆنی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ر ئه‌وەیه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕێك بكه‌ون، پاشان ده‌بێت به یاسا بڕیار لهدرێژكردنهوەی ماوه‌ی په‌رله‌مان بدرێت، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا گۆڕان پڕۆژه یاسای ئاماده‌یه له‌كاتێكدا كه‌متر له‌مانگێكی ماوه واده‌ی هه‌ڵبژاردن؟ د.به‌هار وتی" جا پڕۆژه یاسا چیه من به‌نیو كاتژمێر ئاماده‌ی ده‌كه‌م ئەگەر هەموو حیزبە سیاسیەکان ڕێک بکەون ، وتیشی: هه‌ڵبژاردنیش دوابكه‌وێت ئه‌بێت گۆڕانكاری له‌م حكومه‌ته‌دا بكرێت و حكومه‌تێكی ڕه‌شیق دروست بكرێت."
لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا د.بەهار مەحمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كاندیدی ده‌رچووی فڕاكسیۆنی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لەبارەی چارەنوسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەحاڵەتی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێـمی کوردستان وتی" باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه حیزبه سیاسیه‌كان هه‌موویان ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌گه‌ر هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لایه‌نه سیاسیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌یاسا بڕیار بدرێت ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان درێژ بكه‌ینه‌وه تا نه‌كه‌وینه بۆشاییه‌وه "
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند پێتان وایه دهنگدهرهكانتان ئه‌وە قبوڵ ده‌كه‌ن كه‌ماوه‌ی خولی په‌رله‌مان درێژ بكه‌نه‌وه له‌كاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان زۆرترین ڕه‌خنه‌ی له‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌گرت له‌ساڵانی ڕابردوو؟
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان وتی" ئاخر من بۆیه ده‌ڵێم ده‌بێت هه‌ر لایه‌نه‌ی سیاسی لای خۆیه‌وه "دیراسه"یه‌كی باشی ئه‌م بابه‌ته بكات ئینجا كه ئه‌وان لای خۆیانه‌وه بڕیاریان دا ئه‌وكات له‌ناو په‌رله‌مان به‌یاسا ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ ده‌كرێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ڵبژاردن هۆكارێكه بۆ ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی هه‌یه وه به‌هۆی ڕێگاكانی تری ساخته‌كاری كه ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن له ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێته سه‌پاندنی واقیعێك بۆیه ده‌بێت ده‌نگده‌ران ئه‌وه باش بزانن، هه‌روه‌ك وتیشم ده‌بێت حیزبه سیاسیه‌كان به‌كۆ ئه‌و بڕیاره بده‌ن و "دیراسه"ی باشیشی ده‌نگده‌ره‌كانی بكه‌ن."
د.بەهار مەحمود ئەوەشی وت" من یه‌كێكم له‌وانه‌ی پشكی شێرم به‌رده‌كه‌وێت له‌وكه‌سانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان دژی هه‌موو ماوه بۆ درێژكردنهوهكان بووم ، هه‌ر له‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان هه‌میشه وتومه ئێمه له‌غیابی ده‌ستوردا ده‌توانین ئه‌و هه‌موو درێژكردنهوانه بكه‌ین له‌كاتێكدا له‌به‌غداد به‌و دۆخەوه هێشتا له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت چونكه به‌پێی ده‌ستور دیاریكراوه من وه‌كو پرەنسیب هه‌رگیزا و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم، به‌ڵام "واقیعێك" هه‌یه كه ئێستا هه‌ڵبژاردن شاڕێی گۆڕانكاری كردن نیه به‌ڵكو ده‌بێته سه‌پاندنی واقیعێك كاتێك ئه‌مه‌ش هه‌بوو كه‌هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوی گوزارشتی له‌ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌ر نه‌كرد ئه‌وا باشتره له ئێستادا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌كرێت به‌مه‌رجێك ئامانج لێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بێت."
دوێنێ چوارشەممە لەمیانی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەگەڵ دڵشاد شەهاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی" پاساوی لایه‌نه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن لاوازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر سوورن با له ڕێگای فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه پڕۆژه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان پێشكەش بكه‌ن خۆ ئێستا ئه‌وان زۆرینه‌ن پارتی( ٣٨ )كورسی هه‌یه"
بەڵام د.بەهار مەحمود وتی" من نامەوێت"تەعلیق" لەسەر قسەی خەڵك بدەم ، بەڵام ئێستا پڕۆژه یاسامان ئاماده نیه، وه‌ك وتم ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكەو بڕیار بده‌ن و ڕێك بكه‌ون."
سەبارەت بەوەی تاچەند کات لەبەردەم ڕێکەوتنی لایەنەسیاسیەکان و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسا ماوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان لەکاتێکدا هەڵبژاردنەکان کەمتر لەمانگێکی ماوە؟
پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆڕان (د.بەهار مەحمود) وتی" پڕۆژه یاسا چیه؟ من له‌نیو "سه‌عات"دا حازری ده‌كه‌م پڕۆژ یاسا چیه؟!"
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه به‌پێی قسه‌كانی دوێنێی دڵشاد شه‌هاب بۆ ده‌نگی ئەمریکا" پارتی دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی په‌رله‌مانه، لهوکاتەدا گۆڕان به‌دیلی چی ده‌بێت ؟
د.به‌هار مه‌حمود ڕایگەیاند" ئێمه جڤاتی نیشتمانی ده‌بێت بڕیار بدات تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كمان ئامادهنهكردووه و گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته‌شمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌كردووه وه‌ك فڕاكسیۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان."
لەدوای(16) ی ئۆکتۆبەر لایەنە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیان دەکرد بەڵام لەحاڵەتی درێژکردنەوەی پەرلەمان ماوەی حکومەتیش درێژ دەکرێتەوە لەبارەی ئەوەی تاچەند درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان لەگەڵ دروشمەکانی چەند مانگی ڕابردوویان یەک دەگرێتەوە ؟
د. بەهار مەحمود وتی" ئێستاش ئه‌گه‌ر ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه ده‌بێت گۆڕانكاریش له‌حكومه‌تدا بكرێت حكومه‌تێكی ڕه‌شیق دروست بكرێت ،لەڕاستیدا بناغه‌ی دروست بونی ئێمه حیزبی ده‌نگده‌ری هه‌ڵبژاردنین ئه‌م مه‌بده‌ئه لای ئێمه نه‌گۆڕاوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گۆڕاوه ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌ران و ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی كه‌كراوه له‌ڕابردوو له ئه‌نجامی ئه‌و حكومڕانیهیه كه‌هه‌بووه ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێکی پاك و بێگه‌رد نابێت كه‌ده‌كرێت."
Your browser doesn’t support HTML5