کەمپینی هەڵمەتی دادپەروەری لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتی دادپەروەری گردبوونەوەیەکی سەبارەت بە بەڵێنەکانی پەرلەمانتاران و خانەنشینی پلە باڵاکان و نادادپەروەری پرۆسەی هەڵبژاردن لە کوردستاندا ئەنجام دا.

رێکخەرانی گردبوونەوەکە دەڵێن جار لە دوای جار کاندیدان بەڵێنی گەورەتر دەدەن بە جەماوەر و پاش دەرچونیشیان بەڵێنەکانیان جێبەجێ ناکەن، ئەمەش وایکردووە پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا بخرێتە ژێر پرسیارەوەو.

نیاز عەبدوڵڵا بۆ دەنگی ئەمەریکا لەبارەی گردبوونەوەکەیان دەڵێت کەمپینی هەڵمەتی دادپەروەری لە موچەدا زیاتر لە هەشت ساڵە بەردەوامە، پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی ئەم خولە کۆی یازدە پەرلەمانتار بەڵێنیان پێدان کە پرسی نا دادپەروەری موچە لە دەسهەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان چارەسەر بکەن و هاوتایی لە نێوان موچە پلە باڵا دەستەکان و موچەکانی تر درۆست بکەن بەڵام بەداخەوە ئەوان نەک هەر ئەوەیان نەکرد بەشێکی ئەو یازدە پەرلەمانتارەی کە بەڵێنیان پێداین دەچنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەوێ درێژە بە کارە ساختەکانیان دەدەن لە بەرامبەر بەڵێنەکان ، ئەوان بەردەوام دەبن تا ئەو هەڵمەتە ئامانجی خوی دەپێکێ ، فشارەکانیان بەردەوامی دەبێت نەک هەشت ساڵ بەڵکو چەندین ساڵی تریش لەو پرسەدا بەردەوام بن کۆڵ نادەن.

ساکینە شێخانی کاندیدی لیستی بەرەو ئیسڵاح لە بارەی بەڵێنەکانی بە خەڵک دراوە و جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی پەرلەمانتاران بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ، ئەگەر چووە پەرلەمان هەوڵ دەدات داکوکیکارێکی سەر سەخت بێت لەسەر ئەوەی کەوا مووچەی پەرلەمانتار و موچەی فەرمانبەران بە سیستەمێکی رێک و پێک جارێکی تر دابڕێژرێتەوە، پەرلەمانتار نوێنەری خەڵکە دەبوایە بەراستی کاری جدیتر بکەن و دەبوایە زیاتر هەوڵ بدەن و بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن چونکە کاتێک دەبیتە پەرلەمانتار دەبیتە نوێنەری خەڵک کەواتە خەڵک خاوەنتە دەبێت ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵک دراون جێبەجێ بکرێن.

عەلی مەحمود رێکخەری گردبوونەوەی بەردەم پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت لە نۆ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە بیست جاری تر لێرە گردبوونەوەیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان ، لە خولی پێشووی پەرلەماندا یازدە پەرلەمانتار سوێندیان خوارد کە چەند دانەیەکیان ئیسلامیش بوون سوێندیان خوارد کە دەرچوون یەکەم کاریان هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتار بێت کەچی کە چوونە پەرلەمان یەکەم ئیشیان بۆدجەیەکی زەبەلاحیان بۆ حیزبەکانیان دانا کە بۆدجەی وان لە هیچ وڵاتدا ڕێژەکەی بە پێی کۆی بەرهەمی ئەو وڵاتانە نیە ، تەنانەت ئێستاکە سێ دانە لەوانە سەرۆک لیستی حیزبەکانن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەبوو پێشتر سەرۆک لیست بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، ئەو یازدە پەرلەمانتارانە ڕویشتنە ماڵەوە، بۆیە ئێستا خەڵکی کوردستان متمانەیان بە هەڵبژاردنەکان نەماوە ئەو هەڵبژاردنە نا دادپەروەریە.

دەستەیەک کە لە چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و چاڵاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیان و چین و توێژی جیاجیا پێکهاتبوون لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیان ئەنجامدا کە چەندین پۆستەر و لافیتەیان بەرزکردبووە کە سەرجەمیان دژی ئەو ناعەدالەتیەی کە وەک خویان دەڵێن لە پەرلەمان و حکومەتدا هەیە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری