هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان زۆر نزیکبۆتەوە، هاوکات تا دێ نیگەرانی و دڵنیاییەکان پێکەوە هاوتەریب لەبەرزبوودنەوەدان. ئەوانەی تا ئەوڕۆکە نیگەرانن بەهۆی کۆمەڵێک رەخنەو بابەتگەلێکی راستەقینەوە نیگەران بوون، ئەوانەشی تا ئەوڕۆکە دڵنیابوون لە پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی تایبەت بە چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق دڵیان خۆشبووە بە ئەنجامەکانی دەنگدان.
ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ روونکردنەوەی کۆمەڵێک راستی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی کرد بە وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان شیروان زرارو ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵدا ئەنجامداوە..
شیروان زرار دەڵێت "نزیکەی 9 مانگ لەمەوبەر دەستمانکرد بە پاکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تائێستا کاری زۆر باسمان لەسەر کردووە؛ توانیومانە بەشێکی زۆری ئەو ناوە دووبارانەی کە پێشتر هەبووە؛ وەک ناوی ئاوارەکانی مادەی 140 ناوی ئەو بەرێزانەی کە تەمەنیان لەسەروو 100 ساڵەوە بوون ئەوانیش بەشێکیان لەتۆمارەکەدا هەبوون و لەژیاندا نەماون."
هاوکات "تۆماری دەنگدەرانی هەرێم پاکترە لە تۆماری دەنگدەرانی بەغددا."
Your browser doesn’t support HTML5