لهوتووێژێكی ژیار محهمهد له بهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ سهمیر سهلیم كارگێڕی ئهنجومنی جێبهجێكردنی یهكگرتووی ئیسلامی وتی" لهڕابردوو بڕیاری بەشداری کردنمان لە کابینەی حکومەت ئەوە ئەنجامەکەی بوو کە لەهەڵبژاردن بینیمان، دهشڵێت: یەکگرتوو لەناوخۆی حیزب هەموو ڕێ و شوێن و لێپرسینەوەیەک دەگرێتە بەر بەرامبەر هەر بەرپرسێکی کە کەمتەرخەم بوبێت یا بوبێتە هۆی ئەم شکستەی یەکگرتوو لهههڵبژاردن بەڵام ئەو لێپرسینەوەیە ئەمیندار ناگرێتەوە بەڵکو ئەوە لەدەسەڵاتی کۆنگرەیە هەتا ئەگەر پێویست بکات دەسەڵات لەبەردەم سەرکردایەتیە کە بڕیاری پێش خستنی کۆنگرە بدات، سزاکانیش لادان، جێ گۆركی یاخود یا "تهجمید" کردنە تا کۆنگرە." لهبارهی پێشبینیان بۆ حكومهتی داهاتووی ههرێم، سهمیر سهلیم وتی" پارتی بەتەنها لەگەڵ کەمینەکان حکومەت پێکناهێنێت، چونکە لەگەڵ یەکێتی ڕێکەوتنی ستراتیژییان هەیە ، لەگەڵ یەکێتیدا شەریکن، وه پارتی لهو دیو دێگهڵهوه دهسهڵاتی نیه و دهسهڵات و هێز لای یهكێتیه، ههتا پارتی و یەکێتی بەڕێکەوتن بێ هیچ وردبینیەک ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاند، کە ڕێکەوتنیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی بەغداد و هەرێم کرد ئەوەبوو لە(12)ی شەو ئەنجامەکانیان ڕاگەیاند."
لهسهرهتای گفتوگۆكهدا سهمیر سهلیم وتی: هەر زوو وەک سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەدوای ڕاگهیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ئەو "مەسج"ەمان لەجەماوەرەوە وەرگرت کە جەماوەر متمانەی پێنەداوینەتەوە ئاستی دەنگەکانمان بۆ نیوە دابەزی، بۆیە بڕیارمان دا نەیخەینە ئەستۆی هیچ هۆکارێک سەرەڕای تێبینیمان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژرادن و ساختەکارییەکی زۆر بەڵام ىریاری بەخۆداچونەوەمان دا بۆ ئاشت کردنەوەی جەماوەرە تۆراوەکەی یەکگرتوو."
لەبارەی تانەدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و تۆمارکردنی سکاڵا؟ سەمیر سەلیم وتی" ئێـمە تانەمان لە ئەنجامەکان داوە و سکاڵاشمان تۆمارکردووە بەڵام ئەم ئەنجامانە بۆ ئێـمە قسەی خۆی کردووە جەماوەر."
وتیشی" ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشانی داین بەشداریکردنمان لەکابینەی حکومەت چ زیانێکی لێداین، ئەو ئەنجامانە هەم هۆکارە"زاتیەکان" هەم هۆکارە بابەتیەکانی پێوتین، کەبۆچی دەنگەکانمان زیادی نەکرد و جەماوەر دەنگی پێنەداوین، ئیتر یەکگرتوو هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردووی خۆی دەدات کەکردمان ."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا یەکگرتوو خۆی بەهەڵە دەزانێت لەبەشداریکردن لەحکومەت؟
سەمیر سەلیم وتی" مەرج نیە، بەڵام کەنەمانتوانی ئهو بەرنامەیەی هەمانە وەک خۆی جێ بەجێ بکەین، کەزەمینە نەڕەخسا، ڕێگریمان لێکرا، دەکرا ئێـمە بەجۆرێکی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکەین،
وتیشی" دەنگەکانی یەکگرتوو لەم هەڵبژاردنەدا بۆ ماڵەوە چوو"
سەمیر سەلیم وتیشی" هۆکاری یەکەمی کەمکردنی دەنگەکانمان هەڵوێستە سیاسیەکانی ئێـمەبوو، پلەی دووەم، جۆری ئامادەکاری و درەنگ بڕیاردانمان، گوتاری ڕاگەیاندنمان، ئەوانەش بەڕێژە کاریگەرییان هەبوو، ڕاستە ساختەکاری ڕۆڵی سەرەکی لەپاشەکشەی دەنگەکان هەبوو بەڵام ئێـمە نامانەوێت پڕۆژەی بەخۆداچونەوە و هەستانەوەی حیزب بشارینەوە لەپاڵ ساختەکاری"تەزویرچییەکان"
ڕاشیگەیاند" ڕهنگە ئەو شێوازە گوتارە میانڕەوییەی ئێـمە لای جەماوەر قبوڵ نەبێت یا باش نەگەیەنرابێت، بۆیە ئەنجامەکەیمان بینی، بەڵام "موستەحیلە" یەکگرتوو توندڕەوی لێبێت، بەڵام دەگەڕێینەوە بۆ بونیادنانەوە و گۆڕانکاری کۆمەڵگا چونکە هەر حیزبێک کۆمەڵگا پشتیوانی نەکات ناتوانێت سەربکەوێت، یا سەرکەوتنەکانی ڕابگرێت."
کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد" وەزیرەکانی یەکگرتوو جێگەی شانازی بوون لە حکومەتدا چونکە لەم وڵاتی گەندەڵستانە نەبونە بەشێک لەو گەندەڵیە بەڵام کە ڕێگەیان نەدا وە پێمان نەکرا ئەو بەرنامەیە چآکسازیەی خۆمان جێ بەجێ بکەین ئێتر خەڵک متمانە نابەخشێتەوە، ئێتر بەهەر پاساوێک ئەو بەرنامەیەمان جێ بەجێ نەکرد ئەوە ئەنجامەکەیە کەبینیمان."
دەربارەی ئەوەی ئایا هیچ ڕێ و شوێنێک دەگرنە بەر لەگەڵ بەرپرسەکانی یەکگرتو وەک خۆیان دەڵێن"مەسیج"یان لەجەماوەرەوە پێگەیشتووە؟
سەمیر سەلیم وتی" ئەوهمان بەجێهشتووە بۆ دواین کۆبونەوەی گشتی و سەرکردایەتی، بێگومان ڕێ و شوێن دژی هەر بەرپرسێکی یەکگرتوو دەگیرێتە بەر یا گۆڕانکاری ڕوودەدات لەگەڵ هەموو پەیوەندیدار بەو پڕۆسەیەوە لەناو حیزبدا لەگەڵ هەمویدا، هەر چ شتێک پێویست بێت بۆ هەستانەوەی یەکگرتوو، ڕاستکردنەوەی هەڵەکانمان دەیکەین و هێڵی سورمان نیە."
سەبارەت بەوەی ئایا ئهو لێپرسینەوە و ڕێ و شوێنانە ئەمینداری یەکگرتوو دەگرێتەوە؟
سەمیر سەلیم وتی" لپرسینهو یا ههر ئیجرائاتێك له گهڵ ئەمیندار لەدەسەڵاتی کۆنگرەیە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات کۆنگرەش پێش دەخرێت، بژاردەیەکی کراوەیە لەبەردەم ئەنجومەنی گشتیدایە دەتوانێت بڕیاربدات ئەگەرێکی کراوەیە."
هەروەها لەبارەی جۆری سزاکانی حیزبەوە بۆ بەرپرسەکانی یەکگرتوو لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن؟ کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وتی" ئەگەر کەسێک بەرپرسیارێتی کەوتبووە ئهستۆ هەڵەی کردبوو یا کەمتەرخەمی کردبوو، ئەوا سەرکردایەتی دەتوانێت تا کۆنگرە "تەجمید"ی بکات یا لایدا لەپۆستەکەی، هەموو ئەوانە ئهگەری هەیە."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تر بڕیاریان نەدا؟
سەمیر سەلیم وتی" لەبەر ئهوەی هەر حیزبە و بەپێی دۆخی ناوخۆی خۆی بڕیار دەدات، دۆخی ناوخۆی ئێـە وایدەخواست کەبڕیارێکی وابدەین لایەنەکانی تریش ئازادن لەبڕیاردان، بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان وە بەتایبەت یەکگرتوو پێمان باشبوو کە ئهم چوار ساڵە بە ئۆپۆزسیۆۆنی بمێنینەوە."
وتیشی" هیچ ڕاوێژ و پرسێکمان بەو لایەنانەی تر نەکردووە پێش بڕیاردان، چونکە هەر لایەنە و دۆخی ناوخۆی خۆی هەیە خوێندنەوەی سیاسی خۆی هەیە، ئێـمە ناتوانین بەکەس بڵێین، بەڵام بەپێێ خوێندنەوەی خۆمان ئۆپۆزسیۆنبونمان پێ باش بوو."
دەربارەی بۆچونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بڕیارەکەیان کە یەکگرتوو بەیەکێک لە حیزبە نزیکەکان دەبینڕیت لەو حیزبە ؟ سەمیر سەلیم وتی" نازانین هێشتا هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە، چونکە هەر خۆی تازە بڕیارمان داوە، بەڵام سەبارەت بەنزیکیمان لەپارتی، ئێـمە وەک یەکگرتووی ئیسلامی لەڕابردوو وە ئێستاش بەیەک "مەسافە" لەنێوان هەموو لایەنەکان وەستاوین بەڵام کاتێک لایەنێک گرفتی لەگەڵ لایەنێکی تر هەبووە پێی خۆشبووە ئێـمە لێی نزیکتربین وەک جۆرێک لەجەنگی دەرونی بەرامبەر لایەنەکە ئێـمە نەبوینەتە بەشێک لەو جەنگە دەرونیە، وە لەڕابردوشدا هەمیشە بەشێک بوین لەچارەسەری کێشيکان نەک کێشە دروست بکەین."
کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی پێشبینیان بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێم وتی" پارتی بەتەنها لەگەڵ کەمینەکان حکومەت پێکناهێنێت، چونکە لەگەڵ یەکێتی ڕێکەوتنی ستراتیژییان هەیە ، لەگەڵ یەکێتیدا شەریکن، هەتا لەگەڵ یەکێتی بەڕێکەوتن بێ هیچ وردبینیەک ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاند، کە ڕێکەوتنیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی بەغداد و هەرێم کرد ئەوەبوو لە(12)ی شەو ئەنجامەکانیان ڕاگەیاند."
وتیشی" وەک یەکگرتووی ئیسلامی هەڵوێستی خۆمان پێش وەختە دیاریکردووە تالایەنی براوە عەزيت نەکێشێت بێت بۆ گفتوگۆ بۆلامان،بەشداری حکومەت ناکەین وە بەشداری هیچ گفتوگۆیەکی پێکهێنانی حکومتیش ناکەین ، بهڵام بهشداری پهرلهمان دهكهین.
لەبارەی پێکهێنانی فڕاکسیۆنێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆن بەبەشداری لایەنەکانی تر؟ سەمیر سەلیم وتی" ئهوە تا ئێستا هەر قسەیە، بەڵام ئەوکارە پێویستی بە زەمینەسازی گەورە و زۆر هەیە، تا ئێستا هیچ زەمینەسازییەک لەو ڕوەوە نەکراوە."
Your browser doesn’t support HTML5