دکتۆر شێرکۆ جەودەت: داهاتی مانگانەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە

پشکی شێری داهاتی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی نەوتە؛ ئەمە بێجگە لە داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەکانی هەرێم و بودجیەک کە لەبەغداوە دێت، بەڕای شارەزایان کۆی ئەو داهاتە مانگانە ملیارێک دۆلار تێدەپەڕێنێت کە زۆرترە لە کۆی خەرجی و تێچوونی مانگانەی هەرێمەکە. بەڵام هێشتا بارودۆخی هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابوری و بژیۆی ژیانی خەڵک و بازاڕ و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانەوە لاوازەو گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ تیایاندا رووی نەداوە.

لەکاتێکدا له‌ مانگی 10ی 2018 دا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت بۆ 85.03 دۆلار به‌رز بۆ‌وه‌، ئه‌مه‌ش سێ ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌راورد به‌ ساڵ 2016. له‌ ئێستادا جگه‌ له‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌راورد بە دوو ساڵى ڕابردوو، سێ هێنده‌ زیادی كردووه‌ ڕێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیش زیادى كردووه‌.

سەبارەت بەو پرسەو بەدواداچوون داهاتی هەرێمی کوردستان؛ ئاسۆ جەبار وتووێژی لەگەڵ پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان دکتۆر شێرکۆ جەودەتدا سازکردووە...

سەبارەت بە روونئاشکرایی لە داهات و خەرجییەکانی هەرێمدا؛ شێرکۆ جەودەت دەڵێت "حکومەت نەک هەر ژمارەی تەواوەتی نانێرێت بەڵکو دیوانی چاودێری داراییش بە یاسا رێپێدراوە چاودێری هەموو داهات و خەرجییەکانی هەرێم بکات، بەڵام رێگری لەوانیش دەکرێت."

دەشڵێت "داهاتی مانگانەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیارد دۆلارەو خەرجییەکانی هەرێم 600 بۆ 700 ملیۆن دۆلارە مانگانە؛ نزیکەی 300 بۆ 400 ملیۆن دۆلار مانگانە دەمێنێتەوە."

دەشڵێت 300 ملیۆن دۆلار مانگانە بۆ بوژاندنەوەی ئابوری میلەتێکی 5 ملیۆن کەسی بەسە؛ لەکاتێکدا دەشڵێت "زیاتر لەسەدا 90 داهاتی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی نەوتە."

کەواتە گرفتەکە لەکوێدایە؟ شێرکۆ جەودەت دەڵێت "کێشەکە لەنەبوون و کەمی داهاتدا نیە، داهاتی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لە خەرجییەکانی، بەڵام کێشە لەنەبوونی شەفافییەت و وردبینی و بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵیدایە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ شێرکۆ جەودەت